4 هۆكار وایكردووە بارسێلۆنا خراپ بێت

رۆژنامەنووسێكی مەدریدی: بارسێلۆنا لە قەیرانێكی گەورە دایە

كاردانەوەی هانزی فلیك و یاریدەدەرەكەی لە دوایین یارییان بەرامبەر رایۆ ڤاییكانۆ
كاردانەوەی هانزی فلیك و یاریدەدەرەكەی لە دوایین یارییان بەرامبەر رایۆ ڤاییكانۆ

دوای یەكسانبوونەكەی بارسێلۆنا لە گەڕی سێیەمی لالیگا بەرامبەر رایۆ ڤاییكانۆ، رۆژنامەنووسێكی مەدریدی چوار هۆكاری خراپی بارسێلۆنا لە دەستپێكی ئەم وەرزە دەخاتەڕوو، لە سەرووی هەموویانەوە پێیوایە بارسێلۆنا قەیرانی بەرگری و هێرشبەریشی هەیە.

یەكەم: 
بارسێلۆنا پێش ریال مەدرید دەستی بە راهێنانەكان كرد و بە ئارامی پلانەكانی داڕشت و بەشداریی لە جامی جیهانی یانەكانیش كرد، سەرەڕای ئەوەی تیپەكەی هانزی فلیك مانگێكی تەواوی لەبەردەست بوو بۆ ئەوەی بە بەباشی لەم هاوینە خۆی ئامادە بكات، بەڵام لەگەڵ دەستپێكی یارییە فەرمییەكان شتەكان بەو شێوەیە نەڕۆیشت كە چاوەڕێ دەكرا.

دووەم:
بارسێلۆنا لەڕووی بەرگرییەوە بە رۆیشتنی ئینیگۆ مارتینێز تەواو لێكهەڵوەشاتەوە، چونكە ئینیگۆ تەنیا بەرگریكار نەبوو، بەڵكو سەركردەی تیپەكە بوو، كاریگەرییەكی باشی بەسەر یاریزانە لاوەكاندا هەبوو، دووانەی ئاراوخۆ و كۆبارسی چەندان هەڵەیان ئەنجدام دا، بەتایبەتی لە یارییەكەی لیڤانتی كە بووە هۆی ئەوەی گۆڵیان لێكرا، جگە لەوەش كۆندێ وەرزەكەی بەباشی دەست پێ نەكرد و شوێنەكەی لە بەرژەوەندی ئێریك گارسیا لەدەست دا.

سێیەم:
یاریزانە یەدەگەكان هۆكارێكی دیكەی خراپی بارسێلۆنا بوون، ئەو دەرفەتانەی بۆیان رەخسا نەیانتوانی سوودی لێ وەربگرن، هیچ كامێك لە گاڤی، كاسادۆ و فێرمین نەبوونە پاڵپشتییەكی باش بۆ دەستپێكی ئەم وەرزەی بارسێلۆنا، یاریزانە یەدەگەكان دەرفەتی ئەوەیان هەبوو خۆیان بسەلمێنن بەڵام ئاستێكی باشیان پێشكەش نەكرد.

چوارەم:
 دانی ئۆڵمۆ و ماركۆس راشفۆرد تا ئەم كاتە بوونەتە دوو یاریزانی نائومێدكەر، ئاستێكی باشیان پێشكەش نەكردووە، هێرشبەرە ئینگلیزییەكە دەرفەتی زۆری بۆ نەڕەخسا، بەڵام ئۆڵمۆ دوو دەرفەتی باشی بەرامبەر رایۆ ڤاییكانۆ بۆ رەخسا بەڵام لەدەستی دا، قەیرانی هێرشبەری بەهۆی پێكانەكەی لیڤاندۆڤسكی بەڕوونی دیارە.

 

 

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment