نێچیرڤان بارزانی: پەیامی ئاشتیخوازانە و مرۆڤپەروەری پێغەمبەر باڵ بەسەر هەموواندا بکێشێت

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی لەدایکووبنی پێغەمبەری ئیسلام، (محەممەد) دروودی خوای گەورە لەسەر بێت، پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا، هیوای خواستووە، په‌يامى ئاشتيخوازانه و مرۆڤپهروهرى و چاكه‌یان، باڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى موسڵمانان و مرۆڤايه‌تيدا بکێشێت.
پێنجشەممە 4ـی ئەیلوولی 2025، بەرانبەر بە(12ـی ڕەبیعوئەوەل)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بەبۆنەی یادی لەدایکووبنی پێغەمبەری ئیسلام،(محەممەد) دروودی خوای گەورە لەسەر بێت، بڵاو کردووەتەوە، ئەمە دەقی پەیامەکەیە:
له یادی پیرۆزی له‌دايكبوونى حه‌زره‌تى پێغه‌مبه‌ردا موحه‌ممه‌د (دروودى خواى له‌سه‌ر بێت)، گه‌رمترین پیرۆزبایی له ته‌واوى موسڵمانان له كوردستان، عێراق و جيهان ده‌كه‌م.
هيوادارم ئه‌م یاده خۆشى و کامه‌رانی له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت و ببێته هۆی ئاشتى و ئاسووده‌يى بۆ هه‌مووان.
له خوای مه‌زن داواکارین له یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) په‌يامى ئاشتيخوازانه و مرۆڤپهروهرى و چاكه‌یان، باڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى موسڵمانان و مرۆڤايه‌تيدا بکێشێت و ڕێنوێنیی هه‌موومان بكات، هه‌موو ساڵێك به خۆشى، له هه‌مووان پيرۆز بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/9/4