به‌په‌له‌.. بارسێلۆنا بڕیاری فرۆشتنی ئه‌ستێره‌یه‌كی دا

بارسێلۆنا له‌سه‌ر داوای رۆنألد كومان ده‌یفرۆشێت

بارسێلۆنا دواجار بریاریداوە کە هاوینی داهاتوو دەستبەرداری عوسمان دێمبلی هێرشبەری فەڕەنسی ببن.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووە، کارگێری یانەی بارسێلۆنا بریاریداوە هاوینی داهاتوو دەستبەرداری عوسمان دێمبلی هێرشبەری فەڕەنسی یانەکەیان بن و لە بەرامبەردا مێمفیس دیپای هێرشبەری هۆڵەندی یانەی ئۆڵمپیک لیۆنی فەڕەنسی بگوازنەوە، ئەم هانگاوەی یانەکەش لەسەر داوای رۆناڵد کومان راهێنەری هۆڵەندی ئەو یانەیە، کە داوای کردووە بە هەر شێوەیەک بێت پێویستە هاوینی داهاتوو هاونیشتیمانیەکەی بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

دێمبلی ئەم هاوینەی رابردووش کریارێکی باشی هەبوو، بەڵام بارسا بە هۆی ئەوەی نەیانتوانی دیپای بگوازنەوە ریزەکانیان، بریاریاندا دەستبەرداری یاریزانە فەڕەنسیەکەیان نەبن.

عوسمان دێمبلی له‌ هاوینی 2017 له‌ یانه‌ی دۆرتمۆنده‌وه‌ به‌ به‌های 125 ملیۆن یۆرۆ روویكرده‌ بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ له‌ كۆی 74 یاری 19 گۆڵ و 17 ئاسیستی كردووه‌.

Fly Erbil Advertisment