تاریق حەرب: رێكهوتنى ئاساییكردنهوهی دۆخی شنگال دهستپێكه بۆ جێبهجێكردنی ماددهی 140
رێكهوتنهكهی نێوان ههولێر و بهغدا پاڵپشتی نێودهوڵهتی لێدهكرێت
K24- ههولێر:
رێکكەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال لە نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی كوردستان و عێراق وەك رووداوێکی گرنگ لێكدانهوهی بۆ دهكرێت و پاڵپشتیی نێودهوڵهتیشی لێدهكرێت.
تاریق حەرب گەورە، یاساناسی عێراق بۆ كوردستان24 گوتی: دهکرێت ئەو رێككهوتنه ببێتە دەستپێکێك بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی ماددەی 140ی دەستوور، چونکە رێكهوتنهكه توانی ببێتە ھۆی پتەوکردنی پەیوەندیەکانی ھەرێم و بەغدا لە سەر بنەمای دەستوور.
لهكاتێكیشدا ئهو رێکكەوتنه نارەزایەتی گرووپە چەکدارەکانی لێکەوتووەتەوە، ئیخلاس دلێمی، پەرلەمانتاری پارێزگای نەینەوا دەڵێت: ئەو گرwوپانە دۆخێکی ئەمنی ناجێگیریان دروستکردووە و بههۆی ئهو كارهیان ئاوارەکان ناتوانن بگەڕێنەوە، بۆیە بەم رێکكەوتنە گورز لە بەرژەوەندیەکانیان دەدرێت. جهختیش دهكاتهوه، ئەوەی کە بتوانێت ئەو ناوچە بپارێزێت تەنھا ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقە.
ئهو پهرلهمانتارهی نهینهوا دووپاتیكردهوه، "دۆخی شنگال زۆر کارەساتبارە، چونکە من عەرەبم و دانیشتووی مووسڵم بە چاوی خۆم بینیومە خەڵکی شنگاڵ لە چ رەوشێکی نەخوازراودان و پێویستیان بەوەیە بگەرێنەوە شوێەنەکانی خۆیان، بەڵام چۆن بگەڕینەوە کە پەکەکە و حەشدی شەعبی و چەندین گروپی دیكه دەستیان بەسەر ئەمنیەتی ئەو ناوچەیەدا گرتووە، بۆیە نەیاندەتوانی بگەڕێنەوە، شنگال تەنھا پێویستی بە پۆلیسی ناوخۆیە بۆ پاراستنی سەنتەری قەزاکە و ھێزەکانی پێشمەرگەش شایستەی ئەوەن سنووری شنگال بپارێزن، چونکە نزیکەی 1500 شەھیدیان لە پێناو ئەو شارە داوە، سوپای عێراقیش بە ھەمان شێوە".
دوێنێ مستەفا کازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و شاندێکی حکومەتی ھەرێم بە سەرۆکایەتی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، رێکكەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگالیان واژۆ کرد، گرنگرتین بڕگەكانی ئەو رێکكەوتنە بریتە لە: دورخستنەوەی قایمقامی سەپێدراوی شنگال و دانانی کەسێکی بێلان له شوێنەکەی، ھاوکات دوورخستنەوەی ھەموو ئەو ھێزە چەکدارانەی، کە لە دەرەوەی یاسان و ببوونە ھۆی تێکدانی رەوشی ئەمنی ناوچەکە.
H.B