جەبار یاوەر: شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا دەكات
شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كان عێراق كۆده‌بێته‌وه

K24- هه‌ولێر:
جه‌بار یاوه‌ر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایگه‌یاند، بەمەبەستی بەردەوامیدان بە كۆبونەوەكان لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق، بڕیارە سبه‌ی سێ شەممە 13/10/2020 شاندی وەزارەتی پێشمەرگە سه‌ردانی به‌غدا بكات.
ئه‌م گوتانه‌ی جه‌بار یاوه‌ر له میانه‌ی لێدوانێكدا بۆ میدیا سه‌نته‌ر هاتوون و گوتی: شانده‌كه پێكهاتووە لە لیژنەی باڵای هەماهەنگی سەربازی و ئەمنی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا بكات.
ئەمینداری گشتی وەزارەی پێشمەرگە راشیگه‌یاند: دوای چەندین كۆبونەوە لە نێوان هەردوولا بڕیارە رۆژی سێ شەممە شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە پێكهاتوە لە لیژنەی باڵای هەماهەنگی سەربازی و ئەمنی وەزارەت بگاتە بەغدا و لەگەڵ لیژنەی هەماهەنگی سەربازی و ئەمنی وەزارەتی بەرگری عێراق (فەرماندەیی هێزە هاوبەشەكان) كۆببێتەوە.
گوتیشی: گفتوگۆكان لەسەر سێ بابەتی سەرەكی دەبێت، لەوانە یەكەم: دامەزراندنی ناوەندی هەماهەنگی لە نێوان ئەفسەرانی هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عیراق، دووەم: دامەزراندنی هێڵی هاوبەشی بەرگری، سێیەم: ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی داعش، كه هەموویان تایبه‌تن به سنووری پارێزگاكانی كەركووك، دیالە و نەینەوا.
H.B