سڕینەوە، لابردن و زیادکردن به شێوهی ئهزموونی له فۆرمی ئهلیكترۆنی پسوولهی خۆراك بهڕێوه چوو

وهزارەتی بازرگانیی عێراق جەخت لەسەر کاراکردنی خزمەتگوزارییەکانی سڕینەوە، لابردن و زیادکردن بۆ فۆرمی ئهلیكترۆنی پسوولهی خۆراك لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنی تایبهتهوه لە هەموو پارێزگاکان دهكاتهوه.
ههینی، 12ـی ئهیلوولی 2025، محەممەد حەنوون، گوتەبێژی وهزارەتی بازرگانیی عێراق گوتی، ئەپلیکەیشنی فۆرمی ئهلیكترۆنی پسوولهی خۆراك، هەنگاوێکی گرنگە بۆ دڵنیابوون لە دادپەروەری لە دابەشکردندا و ڕێگریکردن لە بەفیڕۆدانی سامانی گشتی.
محەممەد حەنوون ئاماژەی بەوەش کرد، ئەپلیکەیشنەکە ڕێگە بە هاووڵاتییان دەدات مامەڵەکانیان بە ئاسانی لە ڕێگەی مۆبایلەوە ئەنجام بدەن بەبێ ئەوەی پێویست بکات سەردانی بنکەکانی دابەشکردنی خۆراک بکەن، ئەمەش یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی کات و ماندووبوون و بەدیهێنانی شەفافیەت.
گوتەبێژی وهزارەتی بازرگانیی عێراق گوتووشیهتی، ئەو سێ خزمەتگوزارییە (سڕینەوە، لابردن، زیادکردن) لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا بە شێوەیەکی تاقیکاری لە پارێزگای واست دەستی پێکردووە، کە تێیدا زیاتر لە پێنج هەزار داواکاری بۆ زیادکردنی نوێ تۆمار کراوە. دهشڵێت، وەزارەتهكهیان ئامادەیە ئەم ئەزموونە له هەموو پارێزگاکانی عێراقدا لە داهاتوویەکی نزیکدا جێبهجێ بكات.
چوار شەممە 3ـی ئەیلوولی 2025، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری بازرگانی گشتیی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، سێ مانگە بە چەندین قۆناغی جیاواز، داوامان لە هاووڵاتیان کردووە فۆرمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراک پڕ بکەنەوە، کە بە خۆشحاڵییەوە 86%ـی دانیشتووانی کوردستان فۆرمەکەیان پڕکردووەتەوە.
هەروەها هۆشداری دا لەوەی ئەو 740 هەزار کەسەی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان فۆرمی ئەلیکترۆنیان پڕ نەکردووەتەوە، ئەگەر تاوەکوو مانگی داهاتوو فۆرمەکە پڕنەکەنەوە، بەشەخۆراکیان دەبڕدرێت.
لە 8ـی ئایاری 2025، پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی بریکارەکانی خۆراک لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد، سەرەتاش پرۆسەکە لە پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێکرا، لە دوای کۆتاییهاتنی ماوەی بێبەرانبەری پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراک، لە ئەمڕۆوە نوێکردنەوە و پڕکردنەوەی پسوولەی خۆراک دەبێتە پارە و بۆ هەر خێزانێک 10 هەزار دینار وەردەگیرێت پارەدانەکەش بە ڤیزە کارت دەبێت، بە گوێرەی تۆمارەکان، ڕێژەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە تاوەکوو ئێستا بەم شێوەیە بووە:
پارێزگای هەڵەبجە %89
پارێزگای سلێمانی %88
پارێزگای هەولێر %87
پارێزگای دهۆک %83
نەوزاد شێخ کامیل گوتیشی: لە قۆناغی دووەمی پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی، دەست بە زیادکردنی ئەو منداڵانە دەکەین کە فۆرمی خۆراکیان نییە، یاخود ئەو هاووڵاتییانەی لە گەڕەکێکەوە دەچنە گەڕەکێکی دیکە و فۆرمەکانیان دەگوازنەوە.
لە هەرێمی کوردستان نزیکەی هەشت هەزار بریکاری ئارد و خۆراک هەن و پێنج ملیۆن و 350 هەزار کەس بەشەخۆراکی مانگانە وەردەگرن. تەنیا لە سنووری پارێزگای هەولێر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە، دوو هەزار و 297 بریکاری ئارد و خۆراک هەن.