تیتی بۆ گهیشتن به مۆندیال پشت به تیروكهوان دهبهستێت
درهنگانی ئهمشهو بهرازیل دووهمین یاری خۆی له پاڵاوتنهكانی مۆندیال دهكات

لە گەڕی دووەمی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢ بەڕازیل بەرەبەیانی ئهمشهو دەبێتە میوانی پیرۆ.
بهرازیل دوای ئهوهی له یاری رابردوو به 5 گۆڵی بێبهرامبهر شكستی به بۆلیڤیا هێنا، له دووهمین یاری خۆی له پاڵاوتنەکانی مۆندیالی قەتەر بهرازیل له كاتژمێر 3:00ـی بەرەبەیانی ئهمشهو لە یاریگای پیرۆی
نیشتیمانی دەبێتە میوانی پیرۆ، ئهمهش له كاتێكدایه ههڵبژاردهی پیرۆ کە پێش یارییەکەیان بەرامبەر بەڕازیل، دوو یاریزانییان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی پیرۆ ئاشکرایکردووە، هەریەکە لە رائول رویدیاز و ئەلێکس ڤالێرا لە هەڵبژاردەکەیان تووشی کۆرۆنا بوون و ئەنجامی پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ دەرچووە.
هەردوو یاریزانەکە بۆ یاریی بەرامبەر بەڕازیل دوورخرانەوە بەڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی پیرۆ رایگەیاندووە هەردوو یاریزانەکە تەندروستیان باشە و خۆیان کەرەنتین کردووە و نیشانەی گەورەیان بەسەردا دیار نییە.
له لایهكی دیكهوه تیتی کە یاریی ژمارە ٥٠ وەکو راهێنەری بەرازیل لە بەرامبەر پیرۆ ئەنجام دەدات، ستایشی نێیمار دەکات و دەڵێت ئێستا بووەتە پیاو.
لهمبارهیهوه تیتی دهیڵێت: رۆژ بە رۆژ نێیمار زیاتر گەشە دەکات و ئێستا بە تەواوەتی بووەتە پیاو و هەرزەکارەکەی جاران نەماوەمن زۆر دڵخۆشم بە ئاستی ئێستای نێیمار، چونکە تەواو پێگەیشتووە، ئەگەر بمەوێت وەسفی لایەنی هونەری و لێهاتوویی نێیمار بکەم ئەوا دەبێت قسەکەی گۆستاڤۆ فیلانی بکەم کە گوتی نێیمار وەکو یاریی تیروکەوانە دەتوانێت هەم گۆڵ بکات و گۆڵیش دروست بکات.
تیتی دهشڵێت: نیمۆ لە یاریی رابردوو بەرامبەر بۆلیڤیا وەکو تیروکەوان وابوو بە دوو پاسی نایاب گۆڵی دروستکرد و لە هەمان کاتیشدا بە راکێشانی یاریزانانی بەرامبەر بۆ خۆی وەکو تیروکەوان بووە هۆی دروستکردنی بۆشایی.
تیتی دهشڵێت: من گرنگی بەوە نادەم یاریی ژمارە ٥٠ وەکو راهێنەری بەڕازیل ئەنجام دەدەم بەڵکو تەنیا بیر لەوە دەکەمەوە چۆن هەڵبژاردەکەمان بەرەو پێشەوە بچێت و کێشەکانی چارەسەر بن.