سوپای ئیسرائیل: زیاتر لە 250 هەزار کەس غەززەیان بەجێ هێشتووە

سوپای ئیسرائیل ڕاگەیاندووە، زیاتر لە 250 هەزار کەس غەززەیان بەجێ هێشتووە، ئەمەش دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل نزیکەی هەفتەیەکە دانیشتووانی غەززە ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنی تەواوی کەرتەکە ناوچەکانییان بەجێ بهێڵن.

شەممە 13ـی ئەیلوولی 2025، ئەڤیجای ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) بە زمانی عەرەبی نووسیویەتی: بەگوێرەی هەڵسەنگاندنەکانی هێزی بەرگریی ئیسرائیل زیاتر لە 250 هەزار دانیشتووانی غەززە، بۆ پاراستنی ژیانیان شارەکەیان بەجێهێشتووە.

هاوکات بەگوێرەی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان نزیکەی ملیۆنێک کەس لە غەززە دەژیت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، سوپای ئیسرائیل هەفتەیەکە دانیشتووانی غەززە ئاگادار دەکەنەوە ناوچەکانییان چۆڵ بکەن، بە شێوەیەک سوپای ئیسرائیل لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی ئاگادار نامە داوا لە دانیشتووان دەکات و لەسەر ئاگادرنامەکە نووسراوە: بەهۆی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی بە شێوەیەکی فراوان، شکستپێهێنانی حەماس و پاراستنی ژیانی خۆتان داواتان لێ دەکەین دەستبەجێ لە ڕێگەی ڕێڕەوی ڕاشید ناوچەکانیان بەجێ بهێڵن.

ڕۆژی هەینی 8ـی ئابی 2025، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، ئەنجوومەنی ئاسایش، پێشنیازی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی بۆ داگیرکردنی تەواوی کەرتی غەززە پەسەند کرد.

 
Fly Erbil Advertisment