حكومه‌تی عێراق پێشنیازی دروستكردنی كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

وه‌زیری نه‌وتی عێراق: بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان نزیکبوونەوە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە

K24- هه‌ولێر:

حکومەتی فیدراڵی عێراق پێشنیازی دروستکردنی کۆمپانیایەکی نەوتیی لە هەرێمی کوردستان دەکات، كه‌ له‌ڕووی ته‌كنیكییه‌وه‌ سه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان بێت.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق رایگه‌یاند؛ حکومەتەکەی کازمی پێشنیازی دروستکردنی کۆمپانیایەکی نەوتی بۆ دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان کردووە.

وەزیری نەوتی عێراق جەختیکردەوە؛ بۆ گەیشتن بە چارەسەری دەستووری و نەهێشتنی ناکۆکییەکان، نزیکبوونەوەی بیروڕا لە نێوان شاندی دانوستانکاری هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە.

ئیحسان عەبدولجەبار گوتیشی: لێکتێگەیشتنی ئەرێنی لەبارەی دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوت لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە.

H.B

Fly Erbil Advertisment