به‌ فه‌رمی، ناپۆلی به‌ قورسی سزا درا

به‌هۆی یه‌ك یاری 4 خاڵیان له‌ده‌ستدا

بە شێوەیەکی فەرمی ئەنجوومەنی سێریا ئەی ئیتاڵیا یۆڤێنتۆسی بە براوەی یارییەکەی بەرامبەر ناپۆلی هەژمار کرد.

ئەنجوومەنی سێریا ئەی ئیتاڵیا بە فەرمی بڵاویکردووە بە هۆی ئامادەنەبوونی یانەی ناپۆلی لە یارییەکەی گەڕی سێیەمی سێریا ئەی بەرامبەر یۆڤێنتوس، خانمە پیرەکە بە براوەی یارییەکە هەژمار کرا و یەک خاڵیشیان لە ناپۆلیەکان کەم کردووەتەوە، چونکە ئەو یانەیە بە بێ رەزامەندی ئەوان بریاریاندا بەشداری یارییەکە نەکەن.

یانەی ناپۆلی دوای تووشبوونی دوو یاریزانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێش یارییەکەی بەرامبەر یوڤێنتوس، بریاریاندا کە بەشداری یارییەکە نەکەن، سەرەرای ئەوەی کە ئەنجوومەنی سێریا ئەی ئەو داوایەیان رەتکردەوە و یاریزانانی یۆڤیش لە یاریگە ئامادەبوون.

Fly Erbil Advertisment