ئیسپانیا: ئەگەر ئیسرائیل بەشداریی مۆندیالی 2026 بکات دەکشێینەوە
ئیسپانیا هەڕەشەی کشانەوەی لە مۆندیالی داهاتوو دەکات

ئیسپانیا هەڕەشەی کشانەوەی لە مۆندیالی 2026 دەکات، ئەگەر ئیسرائیل بەشداریی ئەو مۆندیالە بکات و لە پاڵاوتنەکان سەربکەوێت.
رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا هەڕەشەی بایکۆتکردنی مۆندیالی 2026 دەکات ئەگەر ئیسرائیل بگاتە ئەو مۆندیالە و لە پاڵاوتنەکان سەربکەوێت، ئیسپانیا داوا دەکات بەهۆی شەڕی غەززە هەمان سزایەکانی رووسیا بەسەر تۆپی پێی ئیسرائیل بسەپێنرێت، پاتچی لۆپێز وتەبێژی حکومەتی ئیسپانیا دووپاتیکردووەتەوە ئەگەر ئیسرائیل بەشداریی مۆندیال بکات ئەوان دەکشێنەوە.
L'Espagne prête à boycotter le Mondial 2026 en cas de qualification d'Israël ?
— L'Équipe (@lequipe) September 17, 2025
➡️ https://t.co/X9MrER36B6 pic.twitter.com/mNzAUhWpRo
حکومەتی ئیسپانیا داوا دەکات وەکچۆن بەهۆی شەڕی ئۆکراینا بڕیاری سڕکردنی هەڵبژاردەی رووسیا درا، ئاواش بەهۆی شەڕی غەززەوە بڕیاری سڕکردنی هەڵبژاردەی ئیسرائیل بدرێت و لە سەرجەم پاڵەوانێتییە فەرمییەکان دووربخرێتەوە.
ئیسرائیل لە کیشوەری ئەوروپا بەشداریی پاڵاوتنەکانی مۆندیال دەکات و لە کۆمەڵەی نۆیەمی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ لە پلەی سێیەمی کۆمەڵەکەی دێت، کە نەرویج بە 15 خاڵ و ئیتاڵیا بە نۆ خاڵ لە پلەکانی یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکە دێن و ئیستۆنیا و مۆڵدۆڤاش لە پلەکانی چوارەم و پێنجەمی کۆمەڵەکە دێن.
لە ئەوروپا 16 هەڵبژاردە دەگەنە مۆندیالی داهاتوو کە بۆیەکەمجارە مۆندیال بە بەشداریی 48 هەڵبژاردە بکرێت و ئیسرائیل چانسی بەدەستهێنانی بلیتێکی مۆندیالی داهاتووی ماوە.