به‌رپرسێكی په‌روه‌رده‌یی له عێراق هه‌زاران كتێبی پرۆگرامی خوێندنی له بازاڕی ڕەش فرۆشتووه

كه‌رتی په‌روه‌رده له عێراق له سایه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سییه‌كان، یه‌كێكه له په‌راوێزخراوترین و وێرانترین كه‌رته‌كانی عێراق؛ ئه‌م كه‌رته له بنه‌ڕه‌ته‌وه له دوای ساڵی 2003 شكستی گه‌وره ڕووی تێ كردووه، به‌تایبه‌تی له ڕووی پرۆگرام و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی و باڵه‌خانه و چۆنیه‌تی ده‌وامكردن له ناوه‌نده‌كانی خوێندا.
یه‌كێك له گرفته سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی به‌تایبه‌تی له دوای ساڵی 2003 كه ڕێژیمی سیاسی له وڵات گۆڕا و نه‌یارانی ڕێژیمی به‌عس ده‌سه‌ڵاتیان گرته، كه‌وتن و داته‌پینی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده بوو، كه له ئه‌نجامی تێفكرینی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌سه‌ر بنه‌مای تایه‌فی و مه‌زهه‌بی و پشكپشكێنه‌وه، سه‌ختترینی قۆناغه‌كانی خۆی به‌ڕێ كرد، له كاتێكدا پێشتر و تاوه‌كوو سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووش، عێراق یه‌كێك بوو له وڵاته هه‌ره پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان له بواری په‌روه‌رده و فێركردندا، به‌تایبه‌تی عێراق له ساڵی 1979، به‌هۆی جێبه‌جێكردنی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری به زۆره‌ملێ له لایه‌ن ڕێكخراوی یونیسكۆوه خه‌ڵات كرا، به شێوه‌یه‌ك توانی ڕێژەی نه‌خوێنده‌واری بۆ كه‌متر له 10% دابه‌زێنێ و پێش هه‌ر یه‌ك له ژاپۆن، چین، كۆریای باشوور و ئیسپانیا كه‌وت.
یه‌كێك له شكسته‌كانی كه‌رتی په‌روه‌رده له عێراق نه‌بوونی باڵه‌خانه‌ی پێویسته بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن، به شێوه‌یه‌ك زیاتر لە 12 ملیۆن قوتابی لە عێراق دەخوێنن، ساڵی ڕابردوو (2024) ملیۆنێک و 200 هەزار قوتابی نوێ تۆمارکراون. هەروەها 28 هەزار قوتابخانەش لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق تۆمارکراون، بەڵام تەنیا 18 هەزار باڵەخانەی قوتابخانە هەیە. مەترسی داڕووخان لەسەر زیاتر لە هەزار قوتابخانە هەیە، لەو ژمارەیەش هەزار قوتابخانە بە کەرەڤانەکان و 100 قوتابخانە بە قوڕ دروستکراون.
دووشه‌ممه، 15ـی ئه‌یلوولی 2025، ناوه‌نده میللی و جه‌ماوه‌رییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و چالاكوانانی كه‌ربه‌لا، له یاداشتێكی هاوبه‌شدا داوایان له به‌رپرسانی شاره‌كه و حكوومه‌تی عێراق كرد، كۆتایی به قه‌یرانی سیسته‌می سێ ده‌وامی له قوتابخانه حكوومییه‌كان بهێنن كه وه‌كوو ڕایانگه‌یاندووه، كاریگه‌ریی زۆر نه‌رێنی له‌سه‌ر ئاستی قوتابییانیان دروست كردووه.
ناوه‌نده میللی و جه‌ماوه‌رییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و چالاكوانانی كه‌ربه‌لا ڕایانگه‌یاند، هه‌موو ساڵێك چاوه‌ڕوانن له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی خوێندن، چی دیكه منداڵه‌كانیان سێ ده‌وامی له قوتابخانه‌كان نه‌كه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕوانییه‌كانیان به‌تایبه‌تی له دوای ساڵی 2003ـوه، پیر بوونه و هیچ ئومێدێكیان نه‌ماوه و له‌م باره‌وه ترووسكاییه‌ك نابینن.
چوارشه‌ممه، 17ـی ئه‌یلوولی 2025، گه‌نده‌ڵی به‌رپرسێكی په‌روه‌رده‌یی له ناوه‌ندیی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ئاشكرا بوو، كه هه‌زاران كتێبی پرۆگرامی خوێندنی له كۆگه‌ی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندیی پارێزگاكه دزیوه و له بازاڕی ڕه‌ش فرۆشتوویه‌تییه‌وه و پاره‌كه‌ی بۆ گیرفان و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی وه‌رگرتووه.
له‌م باره‌وه، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی فیدراڵی ڕایگه‌یاندووه، دوای به‌دواداچوون بۆ كه‌یسه‌كه، توانیویانه ته‌واوی زانیارییه‌كان له‌م باره‌وه به‌ده‌ست بهێنن كه به‌رپرسه‌كه‌ی په‌روه‌رده به چ شێواز و به چ ڕێگه‌یه‌ك توانیویه‌تی كتێبه‌كان بدزێت و بۆ شوێنێكی تایبه‌ت و شاراوه بیانگوازێته‌وه و تا ئه‌و كاته‌ی بڕی پاره‌ی كاروانی یه‌كه‌می كتێبه دزراوه‌كانی وه‌رگرتووه، كه پاره‌ی 22 كارتۆن بووه و هه‌ر كارتۆنێك 130 كتێبی تێدا بووه.