
دووەم فێستیڤاڵی ئاکرێ بۆ بەرهەمە خۆماڵییەکان
کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18ـی ئەیلوولی 2025، دووەم فێستیڤاڵی ئاکرێ بۆ بەرهەمە خۆماڵییەکان، لە عەلوەی هاوچەرخی ئاکرێ دەستیپێکرد. فێستیڤاڵەکە تا کاتژمێر 12:00ـی شەوی شەممە، 20ـی ئەیلوولی 2025، بەردەوام دەبێت. ڕۆژانەش لە کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ بۆ 12:00ـی شەو بە ڕووی سەردانیکەرندا کراوە دەبێت.










