پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر: بێ مۆڵەت و جێبەجێکردنی مەرجەکانی سەلامەتی ماتۆڕسکیل لێمەخوڕن

بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هولێر ڕایگەیاندووە، بەشی زۆری ڕووداوەکانی هاتووچۆ یان بە هۆی ماتۆڕسوارەوەیە، یاخود ماتۆڕسکیل و ماتۆڕسوار یەکێکن لە لایەنەکانی هەر ڕووداوێکی هاتووچۆ کە، بەردەوام یان مردن یان برینداربوونی سەختی لێدەکەوێتەوە.

هاتووچۆی هولێر لە ڕاگەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ، لیژنەیەکی هاوبەشی نێوان پۆلیسی هاتوچۆ و پۆلیسی هەولێر ئاگاداری بازاڕەکانی کڕین و فرۆشتن و چاککردنەوەی ماتۆڕسکیلیان لە ناو سەنتەری شاری هەولێر کردووەتەوە، خۆیان دوور بگرن لە دروستکردنی ماتۆڕسکیلی بە پارچە و مامەڵەکردن بە ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا و تۆمار نەکراو. 

هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینی 19ـی ئەیلوولی 2025، تیمەکانیان لە بازاڕی شێخەڵڵا و بازاڕی هەینی هەولێر، ئاگاداری هاوڵاتیانیان کرد لە ڕێ و شوێنەکانی یاسایی بەرانبەر بە ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ سەلامەتی هاووڵاتیان و کەمکردنەوەی قوربانی ڕووداوەکان، لەمەولا هەر ماتۆڕسوارێک بە بێ کڵاو و پێویستییەکانی سەلامەتی لێخورینی ماتۆڕسکیل لەسەر شەقامەکان ببینرێت، لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت و دەست بەسەر ماتۆڕەکەسکیلەکەیدا دەگیرێت.

هاتووچۆی هەولێر داوای لە دایکان و باوکان کردووە، ڕێگری لە هەرزەکارانیان بکەن بۆ ئەوەی نەبنە قوربانی مانۆڕەکانی ماتۆڕسواری ، سەرباری ئەوەی توشی سزای دارایی دەبن.

 
Fly Erbil Advertisment