ڕێوڕەسمی کردنەوەی جووتسایدی شێخان-لالش دەستیپێکرد

ئەمڕۆ شەممە، 20 ئەیلوولی 2025، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ ڕێوڕەسمی کردنەوەی جووتسایدی شێخان-لالش لە پارێزگەی دهۆک، دەستیپێکرد.
پرۆژەی جووتسایدی شێخان - لالش لە پارێزگای دهۆک، بە درێژاییی 9 کیلۆمەتر و پانیی 25 مەتر بە شێوازێکی ستاندارد تەواو کراوە. گوژمەی پرۆژەکە زیاتر لە 26 ملیار دینار بووە و هەموو بنەما پێشکەوتووەکانی ڕێگەوبانێکی باشی تێدا ڕەچاو کراوە. ڕێگاکە بە شێوازێکی سەردەمییانە و بە دەستی کاری ناوخۆیی دروست کراوە و هێڵکاریی تەواوی بۆ ئەنجام دراوە.
ڕاستەوخۆ بینەری ڕێوڕەسمەکە ببە: