کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە کە پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پێشبینی دەکات کەشی ئەمڕۆ شەممە، 20- 09- 2025، ئاسمان ساماڵ بێت، لەگەڵ بەردەوام بوونی خۆڵبارین تاکوو نیوەرۆ, پاشان کەشەکە سەقامگیر دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش 2 تا 4 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزم دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەی یەکشەممە، 21- 09- 2025، ئاسمان ساماڵ بێت، لەگەڵ خۆڵبارینێکی کەم، هەروەها پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی
دهۆک : 32 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 29 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 32 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 33 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 35 پلەی سیلیزی