ڤیدیۆ؛ ئەو گەنجەی درێسێک هەموو ژیانی گۆڕی و لە ریال مەدرید وەکو پاڵەوان پێشوازیی لێکرا

عەبدولرەحیم ئۆحیدا تۆپی دەستپێکی یاریی ریال مەدرید و ئیسپانیۆلی شکاند

عەبدولڕەحیم ئۆحیدا لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ
عەبدولڕەحیم ئۆحیدا لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ

عەبدولرەحیم ئۆحیدا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ وەکو پاڵەوانێکی ناسراو پێشوازیی لێکرا و هاندەران و یاریزانانی ریال مەدرید بە چەپڵەڕێزان پێشوازییان لێکرد، لەکاتێکدا دوو ساڵ لەمەوبەر ئەو کوڕە کەس نەیدەناسی و بە دڵتەنگترین ساتەکانی ژیانیدا تێدەپەڕی.

دوو ساڵ لەمەوبەر کاتێک عەبدولڕەحیم ئۆحیدا تەمەنی 14 ساڵ بوو، بەهۆی بومەلەرزەوە زۆربەی ئەندامانی خێزانەکەی لەدەست دا، بە دڵتەنگییەوە لەبارەی ئەو کارەساتەی بەسەر خۆی و خەڵکی گوندەکەی هاتبوو قسەی بۆ میدیاکان کرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی بە درێسی ریال مەدرید لێدوانەکانی دا، بووە جێگای سەرنجی هەموو جیهان و بووە هۆی ئەوەی ریال مەدرید بێتە سەر هێڵ و بەڵێنی یارمەتیدانی ئەو گەنجە مەغریبییە بدات.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید بڕیاریداوە ئەرکی بەخێوکردن و پەروەردەکردنی عەبدولڕەحیم لەئەستۆ بگرێت و ئەو گەنجە مەغریبییە خۆی و چەند کەسێکی نزیکی گەشتی مەدریدییان کردووە، پێش یاریی ریال مەدرید و ئیسپانیۆل لە سانتیاگۆ بیرنابیۆ رێزێکی تایبەتی لێنرا.

 

عەبدوەلرەحیم لەلایەن یاریزانانی ریال مەدریدەوە درێسێکی یانەکەیان بە واژۆی هەموویان پێشکەش کرا، چەند رۆژێکە لە مەدرید وەکو بەشێک لە ئەندامی یانە مەدریدییەژە دەژی، کە ئەو گەنجە مەغریبییە بۆ یاریی رابردووی مێرەنگی بەرامبەر مارسیلیا بانگهێشت کرابوو، سەردانی یاریگای سانتیگاۆ بێرنابیۆی کرد و وەکو میوانێکی تایبەت هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکرێت.

عەبدولڕەحیم پێش یارییەکەی ئەمڕۆی ریال مەدرید بەرامبەر ئیسپانیۆل بە درێسێکی لۆس بلانکۆس چووە سەر لاکێشەی سەوز، یاریزانانی مێرەنگی بە چەپڵەڕێزانەوە پێشوازییان لێکرد، عەبدولڕەحیم ناوی خۆی و درێسی ژمارە 10ـی لە پشتەوەی درێسەکەی دانابوو، کە شەرەفی شکاندنی دەستپێکی یارییەکەی پێسپێدرابوو.

Fly Erbil Advertisment