مەسرور بارزانی لە دهۆک پێشمەرگەیەکی دێرین بەسەر دەکاتەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دهۆک سەردانی خالد شلی، پێشمەرگەییەکی دێرینی کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 20ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دهۆک سەردانی خالد شلی، پێشمەرگە و تێکۆشەری ناودار و هەڵگری مەدالیای بارزانی نەمر کرد.
لە سەردانەکەیدا، سەرۆکی حکوومەت لە تەندروستی خالد شلی پرسی و هیوای سەلامەتی بۆ خواست
ئەمرۆ شەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک ژمارەیەک پرۆژەی کردەوە، کە پێکهاتبوون لە کردنەوەی جووتسایدی شێخان-لالش، کردنەوەی کۆگا و سەنتەری پشکنینی پێشوەختەی کۆمپانیای تۆیۆتا و کردنەوەی پارکی سەرهڵدان.