ناسنامەی چوار یانەكەی پێشكۆتایی مۆندیالی خانمان دەركەوت
كوردستان و بەرازیل گەیشتنە پێشكۆتایی مۆندیالی خانمان

بە فەرمی هەڵبژاردەكانی پاكستان و ئوردن ماڵئاواییان لە مۆندیالی تۆپی پێی بچووكراوەی خانمان كرد، لە بەرامبەردا چوار هەڵبژاردە بەفەرمی گەیشتنە قۆناغی پێشكۆتایی پاڵەوانێتییەكە.
هەڵبژاردەی كوردستان لە دوایین یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكان بەرامبەر لوبنان بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان یەكسانبوون، تاكە گۆڵەكەی كوردستان لە لایەن دێرین مەحموود تۆمار كرا، بەم ئەنجامەش هەر دوو هەڵبژاردە گەیشتنە قۆناغی پێشكۆتایی مۆندیالی خانمان.
لە یارییەكی دیكەیشدا، بەرازیل و میسر رووبەڕووی یەكتر بوونەوە، یارییەكە بە سەركەوتنی كچانی سامبا كۆتایی هات، هەردوو هەڵبژاردەكەش بە فەرمی بۆ یاریی پێشكۆتایی سەركەوتن.
بڕیارە یارییەكانی قۆناغی پێشكۆتایی مۆندیالی تۆپی پێی بچووكراوەی خانمان ئێوارەی سبەی یەكشەممە بەڕێوە بچێت، هەڵبژاردەكانی كوردستان و میسر لە كاتژمێر 05:00ـی ئێوارە بەیەك دەگەن. لە یاریی دووەمیش بەرازیل و لوبنان رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە، براوەی هەردوو یارییەكە راستەوخۆ دەگەنە یاریی كۆتایی.










