
کردنەوەی یەکەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی لە زاخۆ لە لایەن سەرۆک وەزیرانەوە
کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2025، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یەکەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی بازرگانی لە زاخۆ کردەوە، کە زیاتر لە 100 کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی تێیدا بەشدارن. سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا خۆشحاڵیی خۆی بە کردنەوەی پێشانگە نێودەوڵەتییەکە دەربڕی و هیوای خواست، ساڵ بە ساڵ فراونتر بکرێت و ژمارەیەکی زیاتری کۆمپانیاکان تێیدا بەشدار بن.





