عەباس ئەکرەم: لەم هەفتەیەدا زانکـۆلایـن کارا دەکرێت

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: لەم هەفتەیەدا زانکـۆلایـن بۆ دەرچووانى دوانزەى ئامادەیی بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان کارا دەکرێت.

یەکشەممە 21ـی ئەیلوولی 2025، عەباس ئەکرەم، وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاشکرای کرد، لەم هەفتەیەدا زانکۆلاین کارا دەکرێت.

گوتەبێژی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاشیگەیاند: "وەرگرتن لە زانکۆکان بەپێی ڕیزبەندیی ئەو کۆلێژ و بەشانە دەبێت کە دەرچووان لە زانکۆلاین پێشکەشی دەکەن، بە ڕەچاوکردنی کۆنمرەی قوتابى. بۆیە پێویستە بە وردی ڕیزبەندیی ئەو کۆلێژ و بەشانە دیاری بکەن کە ئارەزوو دەکەن خوێندنی تێدا تەواو بکەن، هەروەها پێویستیشە دەرچووانى پۆلى دوانزە لەگەڵ کاراکردنی زانکۆلاین، دەست بە پێشکەشکردن بکەن و کارەکانیان بۆ کۆتاڕۆژەکانی زانکۆلاین دوا نەخەن.

9ـی ئەیلوولی ئەمساڵ، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی ڕاگەیەنرا، ئەمساڵ، 115 هەزار و 787 قوتابی بەشداریی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12یان کرد.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment