بە ئامادەبوونی سەرۆك وەزیران یاریی كۆتایی مۆندیالی خانمان بەڕێوە دەچێت

هەڵبژاردەكانی بەرازیل و میسر رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە

سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی لە كاتی واژۆكردنی تۆپی یاریی كۆتایی مۆندیالی خانمان ـ هەولێر ـ 22 ئەیلولی 2025
سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی لە كاتی واژۆكردنی تۆپی یاریی كۆتایی مۆندیالی خانمان ـ هەولێر ـ 22 ئەیلولی 2025

بە ئامادەبوونی سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی یاریی كۆتایی مۆندیالی تۆپی پێی بچووكراوەی خانمان لە هەولێری پایتەخت لە نێوان بەرازیل و میسر بەڕێوە چوو، كوردستان لە قۆناغی پێشكۆتایی ماڵئاوایی كرد.
مۆندیالی تۆپی پێی بچوككراوەی خانمان بۆ یەكەمجار لە هەولێری پایتەخت بە بەشداریی شەش هەڵبژاردەی كیشوەرە جیاوازەكانی جیهان بەڕێوە چوو كە تێیدا هەڵبژاردەی خانمانی كوردستان هاوشانی هەڵبژاردەی وڵاتانی (بەرازیل، میسر، ئوردن، پاكیستان و لوبنان) بەشداریی كرد.
لە قۆناغی پێشكۆتایی میسر لە هەڵبژاردەی كوردستانی بردەوە و گەیشتە یاریی كۆتایی مۆندیالی خانمان، لە یارییەكی دیكەیشدا بەرازیل شكستی بە لوبنان هێنا و بلیتی یاریی كۆتایی بڕی.
ئەمڕۆ دووشەممە، 22 ئەیلوولی 2025، بە ئامادەبوونی سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی یاریی كۆتایی مۆندیالی خانمان لە هەولێری پایتەخت لە نێوان هەڵبژاردەی خانمانی بەرازیل و میسر بەڕێوە چوو.
محەمەد دۆسەری سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بچووكراوەی جیهان سەرسامی خۆی دەربڕی بەو پێشوازییە گەرمەی هەرێمی کوردستان لە پاڵەوانێتییەكە، دەشڵێت: دڵخۆشم بووم كە بینیم جامی جیهانی تۆپی پێی ئافرەتان لە هەولێر زۆر بە سەرکەوتوانە بەڕێوە چوو، ئارامی و سەقامگیری ئەو ناوچەیە هۆكار بوو بۆ ئەوەی ئەو پاڵەوانێتییە بێنینە هەرێمی كوردستان.

 

 
 
Fly Erbil Advertisment