نرخی یەک دۆلاری ئەمەریکی 110 هەزار تومەنی ئێرانی تێپەڕاند

ئەمڕۆ یەک دۆلاری ئەمەریکی لە بازاڕەکانی تاراندا بە 110 هەزار و 600 تومەن مامەڵەی پێوە کرا.
شەممە، 27ـی ئەیلوول 2025، نرخی یەک دۆلاری ئەمەریکی گەیشتە 110 هەزار و 600 تومەن. لە کاتێکدا یەک یورۆ بە 129 هەزار و 430 تومەن مامەڵەی پێوە کرا.
شارەزایانی ئابووری دەڵێن، بە نزیکبوونەوەی کاتی سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر ئێراندا، لەوانەیە نرخی یەک دۆلاری ئەمەریکی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بگاتە زیاتر لە 116 هەزار تومەن.
دوێنێ هەینی، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، پێشنیازی ڕووسیا، چین، پاکستان و جەزائیری بۆ دواخستنی گەڕاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران بۆ 6 مانگی داهاتوو، واتە بۆ 18ـی نیسانی 2026 ڕەت کردەوە.