سوید پشتیوانی دیالۆگی لایەنە سیاسیەكانی رۆژئاوای كوردستان دەكات
سوێد ئامادەیە لەو بارەوە ھاوكار بێت

K24 – ھەولێر:
سوید پشتیوانی خۆی بۆ دیالۆگی لایەنە سیاسییەكانی رۆژئاوای كوردستان دەخاتەڕوو و ئامادەشە لەوبارەوه ھاوكار بێت.
شاندێكی باڵای وەزارەتی دەرەوەی سوید، چەند رۆژێكە لە رۆژئاوای كوردستانە و ئەمڕۆ لەگەڵ پارتی یەكێتی نیشتمانی كورد (پەیەنەكە) كۆبووەوە. پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند، شاندەكە لەو كۆبوونەوەیەدا پشتیوانی خۆیان بۆ دیالۆگی لایەنەكانی رۆژئاوای كوردستان دەربڕیوە و ئامادەیی وڵاتەكەیان دەربڕیوە بۆ ئەوەی لەو بارەوە ھاوكار بن.