له سنووری دێرك فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردومانی چه‌ند ئامانجێكیان كرد
فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا بۆردومانه‌كه‌ی كردووه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له ئاكامی بۆردومانكردنی چه‌ند ناوچەیەكیان لە ده‌وروبه‌ری "دێریك" بۆردوومان كرد و دوو كەس گیانیان لەدەستدا.
لاڤە ئەحمەد، پەیامنێری كوردستان24 لە رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، سوپای توركیا لە رێگەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان گوندی مەزرێیان لە سنووری دێرك بۆردومان كرد،لە ئەنجامدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا.
ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر رایگەیاندووە، ئەو دووكەسە ھاووڵاتی سڤیلن.
ئاژانسی ھەواڵی فەرمی سووریا ئاماژەی بەوەداوە، له‌و ناوچه‌یه ژماره‌یه‌ك خاڵی چاودێری "هه‌سه‌ده" هه‌ن و قوربانی له رووداوی بۆردومانه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه.
هه‌ندێك له په‌یجی چالاكوانانی سووریا بڵاویانكردووه‌ته‌وه، بۆردومانه‌كه ئامانج لێی ئۆتۆمبێلێك بووه، كه له‌سه‌ر رێگه‌ی "دێریك" بووه.
پێشتر ئاژانسی "سانا" بڵاویكردبوویه‌وه، شه‌ڕڤانێكی هه‌سه‌ده گیانی له‌ده‌ستداوه و یه‌كێكی دیكه بریندار بووه، له ئاكامی دوو رووداوی ته‌قه‌كردن، كه له نزیك ناوچه گوندنشینه‌كانی حه‌سه‌كه روویانداوه.