گۆرانی 'ئاکرێ' بڵاوکرایەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ـی ئۆکتۆبەری 2025، هەڵکەوت زاهیر، هونەرمەندی ناسراوی کوردستان، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بەرهەمی گۆرانی "ئاکرێ" ئاوازی خۆیەتی و تێکستەکەشی هی ئەنوەر شابانە کە بە ڕەسەن خەڵکی ئاکرێیە.
هەروەها گوتی: "گۆرانییەکە لەلایەن ڕێناس کورداخەوە دابەشکردنی بۆ کراوە و چوار هونەرمەند بەشدارییان تێدا کردووە، ئەوانیش بریتین لە: میران عەلی، عەدنان تەیمور، لۆران محەممەد و بڕوا ئەرسەلان. دیمەنەکانی کلیپەکەش هەمووی لەناو ئاکرێ تۆمار کراوە."