3 یاریزانی یانەی هەولێر بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق كران

مستەفا قابیل هێرشبەری یانەی هەولێر بە درێسی ژمارە 9ـی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق
مستەفا قابیل هێرشبەری یانەی هەولێر بە درێسی ژمارە 9ـی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق

بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24 عیماد محەمەد راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق بۆ یارییەكی دۆستانە لە وڵاتی توونس، بانگهێشتی 3 یاریزانی یانەی هەولێری كردووە.
لە ناوەڕاستی ئەم مانگە یارییە نێودەوڵەتییەكان دەست پێ دەكاتەوە، هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق لە رۆژی فیفا یارییەكی دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆڵمپی توونس دەكات، بۆ ئەو یارییە عیماد محەمەد راهێنەری عێراق بانگهێشتی 3 یاریزانی یانەی هەولێری كردووە كە پێكهاتوون لە كومەیل سەعدی گۆڵپارێز لەگەڵ مستەفا قابیل و زولغەقار یوونس لە هێڵی پێشەوە.
 عیماد محەمەد راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق لە رێگەی یارییە دۆستانەكان دەیەوێت پێكهاتەی گونجاو بۆ بەشداریكردنی لە یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئاسیای 2026 دەستنیشان بكات، لە ماوەكانی رابردوو بەتایبەتی لە یارییەكانی پاڵاوتنەكانی ئاسیا بۆ ژێر 23 ساڵان عیماد محەمەد پشتی بە زۆرترین یاریزانی كورد بەستووە.

 

 

 

 
Fly Erbil Advertisment