بانكی رەشید قەرزی 20 ملیۆن دینار دەداتە ھاووڵاتییان

پێشتر بۆ ژنی دووەم قەرزی 10 ملیۆن دیناری راگەیاندبوو

K24 – ھەولێر

دوای ئەوەی لە ھەفتەی رابردوو بانكی رەشید رایگەیاند، 10 ملیۆن دینار دەدات بەو فەرمانبەرانەی بۆ جاری دووەم ھاوسەرگیری دەكەن، لەم ھەفتەیەدا قەرزێكی دیكەی خستەڕوو، كە 20 ملیۆن دینار دەدات بەو ھاووڵاتییانەی پڕۆژەی بچووك ئەنجام دەدەن.

لە راگەیەندراوێكدا بانكی رەشیدی عێراقی ئەمڕۆ شەممە 24/10/2020 رایگەیاندووە، 20 ملیۆن دینار وەك قەرز دەدەن بەو كەسانەی بێكارن و بیانەوێت قەرزی بچووك ئەنجامبدەن.

بانكی رەشید روونیكردووەتەوە، مەرجەکان بۆ وەرگرتنی ئەو 20 ملیۆن دینارە بوونی کەفیلێکی فەرمانبەر و ناسنامەی ژووری بازرگانی و گرێبەستی کرێی شوێنی پڕۆژەکـەیە.

راشیگەیاندووە، خوازیاران دەتوانن سەردانی لقەکانی بانکەکە لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە بکەن بۆ پێشکەشکردنی داخوازی.

ھەفتەی رابردوو بانكی رەشید رایگەیاندبوو، 10 ملیۆن دینار دەدەن بەو فەرمانبەرانەی كە بۆ جاری دووەم ھاوسەرگیری بكەن، بە مەرجێك كە ژنەكە ھاوسەركەی نەمابێت یان تەڵاق درابێت. ئەمەش كاردانه‌وه‌ی چالاكوان و رێكخراوەكانی ژنانی لێكەوتەوە.

Fly Erbil Advertisment