"عێراق لەبەردەم داهاتووێکی مەترسیدار دایە"

پەرلەمانتارێك: لەسەردەمی شەڕی داعش حكومەت پەنای بۆ قەرز نەبرد

K24 - ھەولێر

ئەندامێكی لیژنەی ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پەیوەستکردنی مووچەی فەرمانبەران بە پەسەندکردنی یاسای قەرز پێشێنەیەکی مەترسیدارە لەسەر عێراق.

مەحمود ئەلزەجراوی، ئەندامی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی سەر بە دەوڵەت پەیوەستکراوە بە یاسای پارەدارکردنی کورتهێنانی دارایی و قەرز وەرگرتن مەترسیدارە.

ئەو پەرلەمانتارە دۆخەکە بە پێشینیەکی مەترسیدار دادەنێت و دەڵێت هەڕەشەیە لەسەر ئابووری وڵات، چونکە ئەگەری هەیە پەنا بردن بۆ قەرز چەند بارە ببێتەوە، ئەگەر حکومەت لە دابەشکردنی مووچە دووچاری کێشە ببێتەوە.

جزراوی دەشڵێت، یاسای کورتهێنان بە بێ هیچ گۆڕانکارییەکی گەرەنتی کراو لە پەرلەمان تێناپەڕێت.  ئاماژە بەوەدەدات لە سەردەمی شەڕی داعش سەرەڕای ئەو دۆخە سەختەی بەسەر وڵاتدا تێپەڕی، حکومەت پەنای بۆ قەرز نەبرد.

Fly Erbil Advertisment