لە کابینەی نۆیەم 239 قوتابخانەی نوێ دروست کراون و 2114ـی دیکەش نۆژەنکراونەتەوە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لەنێو پۆلێکی قوتابییان
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لەنێو پۆلێکی قوتابییان

لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا، 239 قوتابخانەی نوێ لە شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دروست کراون و 2114 قوتابخانەی دیکەش نۆژەنکراونەتەوە. 

بە درێژایی چەند ساڵی ڕابردوو، یەکێک لە کارە هەرە پێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەرەپێدان و گرنگیدان بووە بە ژێرخانی کەرتی پەروەردە. 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چەندان بۆنەدا جەختی کردووەتەوە، وەک حکوومەت بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی وەزارەتی پەروەردە بۆ پێشخستنی کەرتی پەروەردە و خوێندن و دروستکردنی قوتابخانەی نوێ و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی دیکە. 

 

دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان لە کابینەی نۆیەم:

- قوتابخانە نوێیەکان: 239 قوتابخانە دروست کراون.

- زیادکردنی پۆلی خوێندن: 629 پۆلی خوێندن زیاد کراون.

- نۆژەنکردنەوە: 2,114 قوتابخانە نۆژەن کراونەتەوە.

- پڕۆژەی بەردەوام: 14 قوتابخانە و باخچە لە جێبەجێکردندان.

- خوێندن بۆ هەمووان: 33.3 هەزار منداڵی سەر شەقام خراونەتە بەر خوێندن.

 

 گەشەپێدان لە خوێندنی باڵا

کەرتی خوێندنی باڵا بەشێکی گرنگی دیکەی پلانی کاری کابینەی نۆیەم بووە، کە تێیدا هەوڵدراوە بۆ فراوانکردنی دەرفەتەکانی خوێندن و دامەزراندنی ناوەندی ئەکادیمی نوێ.

- دامەزراوەی نوێ: 2 زانکۆی نوێ دروست کراون.

- کۆلێژ و پەیمانگا: 21 کۆلێژ و پەیمانگا دامەزراون.

- بەشی زانستی نوێ: 143 بەشی زانستی کراونەتەوە.

 

ئاسانکاری و داشکاندن لە کرێی خوێندن

حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەندین بڕیاری داوە بەمەبەستی کەمکردنەوەی تێچووی خوێندن و پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ چین و توێژە جیاوازەکان، لەوانە:

 

لێخۆشبوونی 100% لە کرێی خوێندن:

- سێ یەکەمەکانی زانکۆ: کرێی خوێندنی ماستەر بۆ سێ یەکەمەکانی زانکۆکان کە دانەمەزراون.

-  قوتابیانی چاکسازییەکان: ئەو قوتابیانەی لە چاکسازییەکان سزادراون.

- منداڵانی زیندانییانی سیاسی: کرێی خوێندن بۆ یەکێک لە منداڵانی زیندانییانی سیاسی.

-  کەسوکاری پێشمەرگە: کرێی خوێندنی پاراڵێل و ئێواران بۆ ئەو قوتابییانەی کەس و کاری پێشمەرگە کەمئەندامەکانی سەنگەرن.

 

کەمکردنەوەی تێچووی خوێندن:

- زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان: داشکاندنی 5% - 20% لە کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان.

-  خوێندنی پارالێڵ و ئێواران: کەمکردنەوەی 45% لە کرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران، و 50% بۆ ئەو قوتابییانەی ئەندامی هەمان خێزانن.

- قوتابخانە تایبەتەکان: داشکاندنی 10% - 25% لە خوێندنی قوتابخانە تایبەتەکان لە ساڵی 2020.

 
Fly Erbil Advertisment