به فه‌رمی بارسێلۆنا دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی بۆ یاری یوڤی راگه‌یاند
به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو تووشی پێكان بووه
.jpg)
یانه‌ی بارسێلۆنا به‌هۆی پێكانه‌وه دووركه‌وتنه‌وه‌ی فلیپی كۆتینیۆی بۆ یاری داهاتوویان له چامپیۆنزلیگ راگه‌یاند.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 25 ئۆكتۆبه‌ری 2020، یانه‌ی بارسێلۆنا له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاندووه كه فلیپی كۆتیتینۆی به‌رازیلی له ماسولكه‌كانی ڕانی راستی تووشی پێكان هاتووه و به‌شداریی یارییه‌كه‌ی چوارشه‌ممه له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر یوڤێنتۆس ناكات.
بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌كه‌یدا ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆتینیۆی دیاری نه‌كردووه و جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه په‌یوه‌سته به پرۆسه‌ی چاره‌سه‌رییه‌كه‌ی.
فلیپی كۆتینیۆ به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی له یاری كلاسیكۆ به‌شداریی ته‌واوی یارییه‌كه‌ی كرد، به‌ڵام له دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كه هه‌ستی به ئازار كردووه و ده‌ركه‌وتووه و تووشی گرژبوونی ماسولكه‌كانی هاتووه.
كۆتینیۆی ته‌مه‌ن 28 ساڵ له هاوینی ئه‌مساڵ ماوه‌ی خواستنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بایرن میونشن ته‌واو بوو گه‌ڕایه‌وه بارسێلۆنا و به‌شداریی له 6 یاری كردووه 2 گۆڵ و 2 ئاسیستی كردووه.
