له سه‌رێ كانی میلیشیا ئیسلامییه‌كان به ئاڵای داعشه‌وه دژی فه‌ره‌نسا خۆپیشاندانیان كرد
لایه‌نگرانی توركیا و میلیشیاكانی هاوپه‌یمانی

K24 – هه‌ولێر:
له شارۆچكه‌ی "سه‌رێ كانی"ی له خۆرهه‌ڵاتی رووباری فورات، كه ئێستا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای توركیا و میلیشیا به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی دیمه‌شقه، به ئاڵای "داعش" و "به‌ره‌ی نووسره"وه خۆپیشاندان له دژی پاریس و لێدوانه‌كانی "ئیمانوێڵ ماكرۆن" سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كرا.
ئه‌و خۆپیشاندانه دوای ئه‌و هه‌ڵمه‌ته دێت، كه له فه‌ره‌نسا له دژی "ئیسلامییه رادیكاڵه‌كان" ده‌ستیپێكردووه و له چوارچێوه‌یدا، ئه‌و كاریكاتێرانه بڵاوده‌كرێنه‌وه، كه گۆڤاری "شارلی ئیبدۆ" دژی "پێغه‌مبه‌ری ئیسلام" بڵاویكردبوونه‌وه.
له خۆپیشاندانه‌كه‌ی "سه‌رێ كانی" وێنه‌ی "ئیمانوێڵ ماكرۆن" و "ئاڵای فه‌ره‌نسا" شێوێندران، وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك دژی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندباره‌ی ئه‌و كاریكاتێرانه‌ی گۆڤاره فه‌ره‌نسییه‌كه بڵاویكردبوونه‌وه.
شارۆچكه‌ی "سه‌رێ كانی" ده‌كه‌وێته خۆرهه‌ڵاتی رووباری فورات و شارۆچكه‌یه‌كی رۆژئاوای كوردستانه.
سوپای توركیا به پشتیوانی گرووپ و میلیشیا توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كانی به‌رهه‌ڵستكاری "دیمه‌شق" رۆژی (9ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019) داگیری كرد، به پاساوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی "تیرۆر"ی پارتی كرێكارانی كوردستان له ناوچه‌كه و دامه‌زراندنی "ناوچه‌یه‌كی ئارام" بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره سووریاییهكان.
له (17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019)دا، سوپای توركیا ئه‌و له‌شكركێشییه‌ی ده‌ستیپێكردبوو بۆ سه‌ر ناوچه‌كه وه‌ستاندی، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره و واشنتن گه‌یشتنه رێككه‌وتن بۆ پاشه‌كشێكردنی هێزه كوردییه‌كان له ناوچه‌كه. هاوكات "ئه‌نقه‌ره" له‌گه‌ڵ "مۆسكۆ" له "سوچی" له (22ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019) رێككه‌وتنێكی هاوشێوه‌ی واژوو كرد.
خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆی "سه‌رێ كانی" دوای ئه‌وه دێت، سه‌رۆكی توركیا "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان" هێرشیكرده سه‌ر سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا "ئیمانوێڵ ماكرۆن".
هه‌فته‌ی رابردوو، مامۆستایه‌كی ته‌مه‌ن (47 ساڵ)ی فه‌ره‌نسایی دوای ئه‌وه‌ی كاریكاتێره‌كانی "شارلی ئیبدۆ"ی پیشانی قوتابییه‌كانی دابوو، له لایه‌ن گه‌نجێكی ته‌مه‌ن (18 ساڵ)ی خه‌ڵكی چیچانستان سه‌ری له جه‌سته‌ی جیاكرایه‌وه و پۆلیس توانی ئه‌و گه‌نجه بكوژێت. دواتر دوو ئافره‌تی موسڵمانی حیجاب پۆش، له نزیك بورجی پاریس درانه به‌ر چه‌قۆ و ئه‌و رووداوانه زنجیره‌یه‌ك كاردانه‌وه‌یان لێكهوتهوه.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، "ئیمانوێڵ ماكرۆن" له پێشه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌یه، كه به پێویستی ده‌زانێت، پارێزگاری له بنه‌ماكانی "عه‌لمانییه‌ت"ی فه‌ره‌نسایی بكرێت و هه‌ژموونی رادیكاڵه ئیسلامییه‌كان كۆتایی پێ بهێنرێت.
سه‌رچاوه: RT
وه‌رگێڕان: ئ.ڕ