دوو دۆڕانەکەی بارسێلۆنا گۆمی یانەکەی شڵەقاندووە
هانزی فلیك بڕیاریداوە گۆڕانکاری بکات

هانزی فلیك دوای دوو شکستەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر پاریس سانجێرمان و سێڤییا بڕیاری داوە گۆڕانکاری لە شێوازی یارییکردنی یانەکە لە یاریگە بکات.
بە پێی هەواڵێکی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، دوو دۆڕانە یەك لە دوای یەکەکەی بارسێلۆنا گۆمی یانەی بارسێلۆنای شڵەقاندووە و دەیانەوێت لە یاریگە گۆڕانکاریی بکەن.
رۆژنامەکە نووسیویەتی: هانزی فلیك و ستافی راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنا لە ئێستاوە بیر لەوە دەکەنەوە، راشفۆرد وەك هێرشبەری ئازاد بخەنە ناو یاریگە.
موندۆ پلانەکەی ستافی راهێنەرایەتی یانە کەتەلۆنییەکەی ئاشکراکردووە، کە بەم شێوەیەیە: راشفۆرد وەك هێرشبەری ئازاد، رافینیا لە باڵی چەپ و یامال لە لای راست و فێرمین لۆپێز وەك هێرشبەری ناوەڕاست لە پشت مارکۆس یاریی بکەن.
لە کۆتاییدا موندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژەی بەوە کردووە: جێبەجێکردنی پلان و گۆڕانکارییەکان پەیوەستن بە گەڕانەوەی یاریزانانی بارسێلۆنا لە پێکان.
بۆ بیرهێنانەوە.. بارسێلۆنا لە لالیگا 8 یاریی کردووە، 6 بردنەوە، یەك یەکسان و دۆڕانێکی هەیە، بە کۆکردنەوەی 19 خاڵ لە ریزبەندی دووەم دوای ریاڵ مەدریدی پێشەنگ دێت.
یانەکەی هانزی فلیك لە چامپیۆنزلیگ دوو یاریی کردووە، یارییەکی دۆڕاندووە و یارییەکی بردووەتەوە، لە ریزبەندی 16ی خولەکە دێت.