ئۆنسەیەک زێڕ لە چوار هەزار دۆلار نزیکبووەتەوە و بەردەوامیشە لە بەرزبوونەوە

هاوکات لەگەڵ چاوەڕوانییەکانی بانکی ناوەندیی ئەمەریکی بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود، نرخی زێڕ هەشتەمین بەرزبوونەوەی هەفتانەی تۆمارکرد.
ئەمڕۆ 10ی ئۆکتۆبەری 2025، نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەکی دیکەی بەخۆیەوە بینی و نرخی هەر ئۆنسەیەک بە ڕێژەی 0.1% بەرزبوویەوە و گەیشت بە 3977.87 دۆلار، سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخەکەی لە سەرەتای هەفتەوە تا ئێستا بە ڕێژەی 2.3% نرخی هەر ئۆنسەیەک هەڵکشاوە، ئەمە دوای ئەوەی چوارشەممەی ڕابردوو، یەک ئۆنسەی زێڕ بۆ یەکەم جار چوار هەزار دۆلاری ڕەتدا و گەیشتە 4059.05 دۆلار.
بەپێی ئامێری"CME FedWatch" بازڕگانەکان، پێشبینی نزمبوونەوەی نرخی سوود دەکەن بە ڕێژەی 25 خاڵ و لە مانگی کانوونی دووەم، واتە سەرەتای ساڵی 2026دا بە ڕێژەی 95% و 82% کەم بکرێتەوە.
هەروەها ناجێگیرییە سیاسییەکان لە ژاپۆن و فەرەنسا و داخستنی حکوومەتی ئەمەریکا، هەموو ئەمانە کاریگەرییان هەبووە بەسەر متمانەی ئەو وەبەرهێنەرانەی وەک پەناگەیەکی سەلامەت ڕوویان لە زێڕ کردووە.
جگە لە زێڕ، زیویش بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و هەر ئۆنسەیەک 1.2% بەرزبووەتەوە و نرخەکەی گەیشتووەتە 49.70 دۆلار و بە ڕێژەی 52% بەرزبووەتەوە، هەروەها نرخی ئۆنسەی پلاتینیش بە ڕێژەی 0.4% بەرزبووەتەوە و گەیشت بە 1625.30 دۆلار.
لە کاتی گۆڕانکارییە جیۆسیاسییەکاندا، زێڕ هەمیشە بە پەناگەیەکی سەلامەت دادەندرێت، و لە چەند ساڵی ڕابردوودا هەمیشە نرخەکەی لە بەرزبوونەوە دابووە و تەنیا ئەمساڵ بە ڕێژەی 52% نرخەکەی بەرزبووەتەوە.