ئێمباپێ بۆ یاریی کلاسیکۆ ئامادە دەبێت؟
ئەنجامی پشکنینی پزیشکی پێکانەکەی ئێمباپێ بڵاوکرایەوە

ئێمباپێ بە پێکانەوە کەمپی هەڵبژاردەی فەڕەنسای بەجێهێشت و دەگەڕێتەوە مەدرید، لەکاتێکدا هەر بە پێکانەوە چووە کەمپی هەڵبژاردەکەی و تەنیا دوو هەفتەش بۆ یاریی کلاسیکۆ ماوە.
کیلیان ئێمباپێ لە یاریی فەڕەنسا و ئازربایجان لە خولەکی 80 بەهۆی پێکانەوە یاریگای بەجێهێشت، کە هێرشبەرە فەڕەنسییەکە لە پاژنەپێی هەستی بە ئازار کرد و خۆی داوای گۆڕانکاریی کرد، فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەڕەنسا بەفەرمی رایگەیاندووە، ئێمباپێ کەمپی هەڵبژاردەکەیانی بەجێهێشت و دەگەڕێتەوە مەدرید، بۆ ئەوەی پشکنینی زیاتر بۆ پێکانەکەی بکرێت.
ئارانچا رۆدریگێز رۆژنامەنووسی ئیسپانی رایگەیاندووە، بەگوێرەی پشکنینەکان پێکانەکەی ئێمباپێ شتێکی وا نییە و ئەم هەفتەیە دەست بە مەشق و راهێنان دەکاتەوە و هیچ کێشەیەکی نییە.
Mbappe ya ha pasado pruebas en Madrid y se descarta lesión grave. Podrá trabajar el grupo la semana que viene.
— Arancha Rodríguez (@AranchaMOBILE) October 11, 2025
دیدیێ دیشامپ راهێنەری فەڕەنسا دوای یارییەکەی فەڕەنسا و ئازربایجان لەبارەی پێکانەکەی ئێمباپێ رایگەیاند :'پێکانەکەی ئێمباپێ هەر لە شوێنەکەی پێشوویەتی، لە پاژنەپێی لێدانی بەرکەوتووە و هەستی بە ئازار کرد، بەڵام دوای پشوودان ئەم ئازارەی نامێنێت'.
دوای دوو هەفتەی دیکە یاریی کلاسیکۆ لە نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید بەڕێوە دەچێت و ئێمباپێ بۆ ئەو یارییە بەردەست دەبێت و هیچ کێشەیەکی نابێت.