ماوەی دوورکەوتنەوەی ئۆدیگارد لە یاریکردن ئاشکرابوو
زیاتر لە مانگێک دادەبڕێت

مارتن ئۆدیگارد بەهۆی پێکانەوە زیاتر لە مانگێک لە یاریکردن دادەبڕێت و لە حەفت یاریی داهاتووی گەنەرز بێبەش دەبێت.
سامی مۆکبێل رۆژنامەنووسی بەریتانی لە کەناڵی BBCـی بەریتانی ئاشکرایکردووە، مارتن ئۆدیگارد ناوەڕاستکاری نەرویجی بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاریی رابردووی ئارسیناڵ تووشی بووە، تاوەکو ناوەڕاستی مانگی داهاتوو لە یاریگاکان دادەبڕێت، لە حەفت یارریی داهاتووی گەنەرز بێبەش دەبێت و تاوەکو یارییە نیودەوڵەتییەکان ناگەڕێتەوە یاریکردن.
Arsenal captain Martin Odegaard not expected to return to action until after the November international break due to MCL injury. Set to miss a minimum of nine key games for club and country. https://t.co/CYgkZHfIt3
— Sami Mokbel (@SamiMokbel_BBC) October 13, 2025
ئۆدیگارد بەهۆی ئەو پێکانەی رۆژی 4ـی ئەم مانگە لە یاریی بەرامبەر وێستهام یونایتد تووشی بوو، پەیوەندی بە کەمپی هەڵبژاردەکەیەوە نەکرد و ناوەڕاستکارە 26 ساڵانەکە تاوەکو ماوەی یارییە نێودەوڵەتییەکانی داهاتوو ناتوانێت بگەڕێتەوە یاریکردن، لە یارییەکانی فولهام، ئاتلێتیکۆ مەدرید، کریستال پاڵاس، برایتن، بێرنلی، سلاڤیا پراگ، سەندەرلاند و دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکەی بێبەش دەبێت.
ئۆدیگارد لەم وەرزە لە پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ لەکۆی حەفت یاری تەنیا 294 خولەک یاریی کردووە و دووەمجارە تووشی پێکان دەبێت، پێشتر بەهۆی پێکانێکی دیکە 13 رۆژ لە یاریگاکان دابڕابوو.