ئاراس "ده‌ڕژێ" بڵاوده‌كاته‌وه
وه‌ك ستایلی تایبه‌تی خۆی ئاماده‌ی كردووه و ژیانی سه‌رده‌می كۆرۆناش نیشان ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
هونه‌رمه‌ند ئاراس فاتح، نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی بڵاویكرده‌وه، كه گۆرانی فۆلكلۆری كوردی"ده‌ڕژێ"یه و خۆیشی به‌شێك له تێكست و ئاوازه‌كه‌ی ده‌ستكاری كردووه، به شێوه‌یه‌ك به‌رهه‌می كلیپه‌كه‌ی ئاماده‌كردووه، كه له‌گه‌ڵ ستایله‌كه‌ی خۆی ده‌گونجێت، كه هه‌میشه ئاراسی پێده‌ناسرێته‌وه.
كلیپه‌كه، هاوكاته له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، بۆیه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ره‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌یه له‌سه‌رده‌می كۆرۆنا، هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌شداری كلیپه‌كه ده‌كه‌ن، له‌ناو بازنه شوێنیان بۆ دیاریكراوه.
هونه‌رمه‌ند ئاراس، گۆرانی ده‌ڕژێی به میوزیكی تێكه‌ڵ له ئاواز و میوزیكی ره‌سه‌نی كوردی و رۆژئاوایی، له سوید ئاماده كردووه و له یوتیوبی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه.