کورتهێنانی بازرگانی تورکیا سێ هێندە بەرزدەبێتەوە

داهاتی گەشتیاری تورکیا لە چارەکی سێیەم 71.2% داکەوتووە

K24 - ھەولێر

پەیمانگەی ئاماری تورکیا تۆماری تەرازووی بازرگانی دەرەکی وڵاتەکەی بۆ مانگی ئەیلوول بڵاوکردەوە.

لە ئامارەكاندا هاتووە، کورتهێنانی بازرگانی تورکیا لە مانگی 9ی ئەمساڵ سێ هێندە بووە، بە جۆرێک گەیشتووەتە 189.6% لەسەر بنەمای ساڵانە و 4 ملیار و 828 ملیۆن دۆلاری تۆمارکردووە.

هەروەها هەناردەی تورکیا لەو مانگەدا بە رێژەی 4.8% زیادیکردووە و لە کاتێکدا هاوردەی 23% بەراورد بە مانگی ئەیلوولی 2019 زیادیکردووە.

هەروەها لە نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵ، کورتهێنانی بازرگانی تورکیا 79.5% بۆ 37 ملیار و 860 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە.

لە لایەکی دیکەشەوە، داهاتی گەشتیاری تورکیا لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ بە رێژەی 71.2% بەرزبووەتەوە.

لە داتاکانی پەیمانگەی ئاماردا هاتووە، داهاتی گەشتیاری ولاتەکە لە جارەکی سێ مانگی سێیەمی ئەمساڵ بە رێژەی 71.2% بۆ 4 ملیار و 40 ملیۆن دۆلار دابەزیوە.

Fly Erbil Advertisment