لیره‌ی توركی بۆ نزمترین ئاست دابه‌زی
به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی نرخه‌كه‌ی بۆ ئاستێكی مێژوویی دابه‌زی

K24- هه‌ولێر:
لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ نزمترین ئاستی مێژوویی دابه‌زی، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی مه‌ترسییه‌كانی وه‌به‌رهێنه‌ران له دۆخی ئابووری توركیا، كه به‌هۆی گرژییه جیۆسیاسییه‌كانه‌وه هاتووه‌ته ئاراوه.
به‌گوێره‌ی میدیا جیهانییه‌كان، ئه‌مڕۆ هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به 8.34 لیره‌ی توركی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا و دراوی ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به هاوتا توركییه‌كه‌ی به‌ڕێژه‌ی 0.34 به‌رز بوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
به‌مه‌ش نرخی لیره‌ی توركی نزمترین ئاستی مێژوویی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكیی تۆماركرد.
H.B