وه‌زاره‌تی دارایی عێراق: ئه‌و پاره‌یه‌ی له به‌رده‌سته به‌شی مووچه‌ی یه‌ك مانگیش ناكات
"چاره‌سه‌ر ته‌نیا قه‌رزكردنه".. بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان داوای 41 ترلیۆن دینار ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و پاره‌یه‌ی له به‌رده‌سته به‌شی مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می فه‌رمانبه‌ران ناكات و چاره‌سه‌ر ته‌نیا قه‌رزكردنه تا كۆتایی ساڵی 2020.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق روونكردنه‌وه‌ی له باره‌ی مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می فه‌رمانبه‌ران دا و ئاشكرای كرد، ئه‌و پاره‌یه‌ی له به‌رده‌سته به‌شی مووچه‌ی مانگی 10ی فه‌رمانبه‌ران ناكات و چاره‌سه‌ر ته‌نیا قه‌رزكردنه تا كۆتایی ساڵی 2020.
له به‌یاننامه‌یه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقدا هاتووه: چه‌ندین جار دووپات‌مان كردووه‌ته‌وه، كه به هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و پابه‌ندبوونی عێراق به كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، داهاته‌كانی حكومه‌ت به‌شی خه‌رجییه‌كان ناكات و له 50% كورتهێنان هه‌یه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رێگه چارهسهركانی بۆ ماوه‌ی كورت خایه‌ن و درێژخایه‌ن دیاریكردووه و رایگه‌یاند: كه تا كۆتایی ساڵ پێویسته قه‌رز بكرێت و هه‌روه‌ها داهاته‌كانی دیكه‌ش زیاد بكرێن و هه‌روه‌ها داوای له په‌رله‌مان كردووه، ره‌وایه‌تی به قه‌رزكردنی 41 تریلیۆن دینار بدات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و كورتهێنانه پڕبكه‌نه‌وه، كه هه‌یه.
H.B