تەواو؛ ئێندریک بڕیاری کۆتایی خۆی دا

نزیکەی 150 رۆژە یاریی نەکردووە

ئێندریک دواجار بڕیاری کۆتایی خۆی دا و لە میرکاتۆی زستانە ریزەکانی ریال مەدرید بەجێدەهێڵێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، پێشبینی دەکرێت ئێندریک هێرشبەری لاوی بەڕازیلی لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان ریزەکانی ریال مەدرید بەجێبهێڵێت و بە خواستن رووبکاتە یانەیەکی دیکە، چونکە ئێندریک دەیەوێت پێش مۆندیالی 2026 خولەکی زیاتر یاریی بکات بۆ ئەوەی بانگهێشتی سێلیساو بکرێت.

ئێندریک کە نزیکەی 150 رۆژە لەگەڵ ریال مەدرید پێ بەر تۆپ نەکەوتووە و چابی ئاڵۆنسۆ تاوەکو ئێستا لەم وەرزە یەک خولەکیش یاریی پێنەکردووە، دەیەوێت بە خواستن روو لە یانەیەکی دیکە بکات کە مارسیلیای فەڕەنسی، یوڤێنتوسی ئیتاڵی و چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ ئارەزووی گواستنەوەی هێرشبەرە 19 ساڵانەکە دەکەن.

رۆمانۆ راشیگەیاندووە، ریال مەدرید ئامادەیە بە خواستن لە مێرکاتۆی زستانە دەستبەرداری ئێندریک بێت، چونکە لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تاوەکو ئێستا هەر لەسەر کورسی یەدەک دادەنیشێت.

Fly Erbil Advertisment