ئه‌ستێره‌یه‌كی جۆكه‌ر خۆی پێشكه‌شی بارسێلۆنا ده‌كات
ده‌ستبه‌رداربوونی له یانه‌كه‌ی خۆی وه‌رگرتووه و چاوه‌ڕێی بارسێلۆنا ده‌كات

بانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانیا له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی داڤید ئالابا شكستی هێنا و ئه‌و یاریزانه له پێناو ئه‌وه‌ی رووبكاته لالیگا درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئالابا رایگه‌یاندووه كه دوای 10 ساڵ له هاوینی ئه‌مساڵ یاریزانه نهمساوییهكه له بایرن میونشن ده‌ڕوات و ئه‌زموونێكی دیكه‌ی نوێ له ده‌ره‌وه‌ی بۆندزلیگا تاقی ده‌كاته‌وه.
به‌مهۆیه‌وه ئالابای 28 ساڵ كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2011 یاریی بۆ بایرن میونشن ده‌كات به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی ساڵی داهاتوو كۆتایی دێت، به گوێره‌ی میدیاكان هه‌ریه‌كه له یانه‌كانی مان سیتی، لیڤه‌رپوول، ریال مه‌درید و بارسێلۆنا بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه له‌سه‌ر هێڵن.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ئالابا حه‌ز ده‌كات یاری بۆ یانه‌كانی بارسێلۆنا یان ریال مه‌درید بكات، به‌ڵام بژارده‌ی یه‌كه‌می بارسێلۆنا و ده‌یه‌وێت له هاوینی ئه‌مساڵ خۆی پێشكه‌شی ئه‌و یانه‌یه بكات.
ئالابا له‌گه‌ڵ بایرن میونشن 394 یاری كردووه، 31 گۆڵ و 49 ئاسیستی تۆمار كردووه.
