زێدان سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕووی هاوڕێیه‌كه‌ی ده‌بێته‌وه
زێدان: ئه‌گه‌ر له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی بشدۆڕێم دوورناخرێمهوه
له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان، زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان سووربوونی خۆیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی 3 خاڵی یارییه پیشانداوه، ده‌شڵێت: ئینته‌ر میلان یانه‌یه‌كی ترسناك و به‌هێزه و ده‌بێت به وریاییه‌وه رووبه‌ڕووی بببنه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 2 نۆڤێمبه‌ری 2020، زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێكدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان ته‌نیا بیر له بردنه‌وه ده‌كه‌نه‌وه و جگه له به‌ده‌ستهێنانی 3 خاڵی یارییه‌كه به هیچ ئه‌نجامێكی دیكه رازی نین.
زیزۆ گوتیشی: یاریزانانی ئینته‌ر میلان خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌كی به‌هێز و ئه‌زمووندارن، كۆنتی پێكهاته‌یه‌كی باشی بۆ ئه‌م یارییه له‌به‌رده‌سته و توانای ركابه‌رییان هه‌یه، به‌ڵام مه‌به‌ستمانه كۆتاییه‌كه به‌دڵی ئێمه بێت.
له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا، زێدان ره‌تی كرده‌وه و هازارد، ئاسێنسیۆ و بێنزێما به BBCـی پێشووی به‌راورد بكات، له‌مباره‌یه‌وه گوتی: ئه‌و یاریزانانه‌ی ئێستا له هێڵی پێشه‌وه‌ی ریال مه‌درید یاری ده‌كه‌ن ده‌یانه‌وێت مێژووییه‌كی جیاواز و نوێ بۆخۆیان تۆمار بكه‌ن.
زێدان وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسێكی دایه‌وه له باره‌ی دوروخستنهوهی مۆدریچ له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی، له‌مباره‌یه‌وه راهێنه‌ره فه‌ره‌نسییه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه نایه‌وێت فشار بۆ سه‌ر مۆدریچ دروست بكات، ده‌شڵێت: مۆدریچ یاریزانێكی گرینگ و كاریگه‌ری ئێمه‌یه و مه‌رج نییه له هه‌موو یارییه‌ك به ته‌واوه‌تی به‌شداریی بكات، ته‌نیا له‌وكاتانه‌ی به‌شداری ده‌كات كه دڵنیاین سوودمان پێده‌گه‌یه‌نێت.
راهێنه‌ری ریال مه‌درید له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا رایگه‌یاند كه ئێستا دۆخه‌كه گۆڕاوه و تیپی گه‌وره و بچووك بوونی نییه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: پێشتر ده‌مانتوانی له هه‌ندێك خول و پاڵه‌وانێتی پشوو به هه‌ندێك له یاریزانه‌كان بده‌ین، به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا ناتوانین ئه‌و كاره بكه‌ین، ده‌بێت زۆرترین یاریزانمان یاری بكات و ئاماده‌بن، چونكه له هه‌موو یارییه‌ك بهرهنگاربوونهوهییهكی به‌هێز هه‌یه و هیچ یارییه‌ك ئاسان نه‌ماوه.
زێدان له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا ره‌تی كرده‌وه كه ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر مانه‌وه و دوورخستنه‌وه‌ی له ریال مه‌درید، له‌مباره‌یه‌وه گوتی: ئه‌نجامه‌كه هه‌ر شتێك بێت من له راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید ده‌مێنمه‌وه.
زێزۆ گوتیشی: ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی هاوڕێیه‌كی دێرینی منه و پێشتر له یوڤی هاوڕێ بووین و ئێستاش هه‌ر هاوڕێیه‌كی یه‌كترین و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له نێوانماندا هه‌یه، به‌ڵام له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی هیچ گفتووگۆیهكمان له‌گه‌ڵ یه‌كتر نه‌كردووه.
له سێیه‌مین یاری كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می چامپیۆنزلیگ، سبه‌ی سیشه‌ممه له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و له یاریگه‌ی ئالفرێدۆ دی ستێفانۆ یانه‌ی ریال مه‌درید میوانداریی ئینته‌ر میلان ده‌كات.