کۆمەڵەی پیشەسازان و بازرگانیی تورکیا: دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانمان له‌گه‌ڵ سلێمانی کاریگەریی باشی ئابووری دەبێت

سەرۆکی کۆمەڵەی پیشەسازان و بازرگانانی نێودەوڵەتی لە باکووری کوردستان و تورکیا ئاماژە بەو دەکات، کردنەوەی فڕۆکەخانەی سلێمانی جووڵەی بازرگانیی زیاتر دەخاتە نێوان تورکیا و پارێزگای سلێمانی.

ئەمڕۆ دووشەممە، 27ـی تشرینی یەکەمی 2025، نەواف کلییچ، سەرۆکی کۆمەڵەی پیشەسازان و بازرگانانی نێودەوڵەتی لە باکووری کوردستان و تورکیا، بە کوردستان24ـی گوت: کردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەی سلێمانی، کاریگەریی باشی دەبێت و جووڵەی بازرگانی لە نێوان هەردوولا زیاتر دەکات و دەمانەوێت کاڵا و بەرهەمەکانی تورکیا لە سلێمانی زیاتر ساغ بکرێنەوە و پەیوەندییەکی پتەوی بازرگانیی دروست ببێت.

هەروەها گوتیشی: کار لەسەر ئەوە دەکەین لە داهاتوودا کارساز و پیشەوەری زیاتری تورکیا سەردانی سلێمانی بکەن و  لە پێشانگە نێودەوڵەتییەکان بەشدار بن.

چوارشەممە، 15ـی تشرینی یەکەمی 2025، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بڵاوی کردەوە، تـورکیا ئاسمانی وڵاتەکەی بە ڕووی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی کردەوە.

 
 
Fly Erbil Advertisment