سلێمانی.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا 3 کەس گیانیان لەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 28ـی ئۆکتۆبەری 2025، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەبەردەم نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، سێ گەنج گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوەیەک لە پزیشکی دادی سلێمانی بە کوردستان 24ـی ڕاگەیاند، ڕووداوەکە کاتژمێر 5:00ـی بەرەبەیان ڕوویداوە، کاتێک شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بۆ ئەوەی خۆی لە کێشکردنی سەگێک و بەچکەکانی بپارێزێت، کۆنترۆڵی لەدەستداوە و ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕاوە.

گوتیشی: بەداخەوە، بەهۆی سەختیی ڕووداوەکەوە، شۆفێرەکە و دوو سەرنشینی دیکەی نێو ئۆتۆمبێلەکە، کە تەمەنیان لەنێوان 25 بۆ 30 ساڵیدایە، دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.

لە ئێستادا تەرمی هەر سێ گەنجەکە لە پزیشکی دادی سلێمانییە و لێکۆڵینەوەی زیاتر لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

 
 
Fly Erbil Advertisment