بەهۆی کاندیدکردنی کوڕەکەی ناتانیاهۆ بۆ پۆستێکی باڵا گرژیی لە نێو پارتەکانی ئیسرائیل دروست بووە

کاندیدکردنی یائیر ناتانیاهۆ کوڕی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ پۆستێکی باڵا لە ڕێکخراوی سەهیۆنی جیهانی، ناڕەزایی لە ئیسرائیل لێکەوتووەتەوە.

میکی زوهار، وەزیری ڕۆشنبیری ئیسرائیل، کە لە پارتی لیکۆدی دەسەڵاتدارە ، کوڕەکەی ناتانیاهۆی بۆ پۆستی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە ڕێکخراوەکەدا کاندید کردووە.

ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرۆنۆت بڵاویکردووەتەوە، ئەم کاندیدکردنە بەشێکە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێک لە نێوان پارتە سیاسییەکانی ئیسرائیل بۆ دابەشکردنی ڕۆڵەکان لەو ڕێکخراوە.

پارتەکانی ئۆپۆزسیۆنی وەک 'یەش عەتید و دیموکراتەکان' ڕێککەوتنێکیان بۆ دابەشکردنی دەسەڵاتەکان لە دامودەزگاکان لەگەڵ پارتی لیکود و پارتەکانی دیکە واژۆ کردبوو، بەڵام لە ڕێککەوتنەکەدا ئاماژە بەناوی هیج کاندیدێک نەکراوە.

پارتی 'یەش عەتید'ـی ئۆپۆزسیۆن کە 'یائیر لاپید' سەرۆکایەتی دەکات، ڕایگەیاندووە ، دانانی کوڕەکەی نەتانیاهۆ بۆ پۆستێکی لەو شێوەیە "بڕیارێکی زۆر خراپە" و پارتەکە "هیچ ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە واژۆ ناکات."

'یائیر لاپیدی سەرۆکی پارتە ئپۆزسیۆنەکە لەوبارەوە گوتی: "ئەوە ڕوونادات، قسەیی کۆتاییە."

میکی زوهار، وەزیری ڕۆشنبیری ئیسرائیل، ئۆپۆزسیۆنی بە دووڕوو تۆمەتبار کرد و گوتی: "چۆن دەتوانن دەیان کەسی نزیک و کەسوکاری خۆیان لە دامەزراوە نیشتمانییەکان دابمەزرێنن، ئینجا هەوڵدەن ڕێگری لە یەکێک بکەن لەبەر ئەوەی ناوی کۆتایی ناتانیاهۆیە؟ ئەمە کارێکی خراپە چونکە کورەکەی ناتانیاهۆ لەدەرەوەی وڵات هەوڵی بەرگریکردنی لە ئیسرائیل داوە."

میکی زوهار ئاماژەی بەوەشکردووە، "کاندیدەکەی خۆی ناکشێنێتەوە ئەگەر سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیش داوای لێبکات."

دوای ئەو نیگەرانی و ناڕەزایەتییەی دروست بوو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە کاری ڕێکخراوی سەهیۆنی جیهانی لە قودس ڕاگیرا.

ڕێکخراوی سەهیۆنی جیهانی، چوارچێوەیەکی سیاسی جووەکانە لە ساڵی 1897 لە کۆنگرەی بازل لە سویسرا دامەزراوە، بە ئامانجی دامەزراندنی ماڵێکی نەتەوەیی بۆ گەلی جوو لە فەڵەستین. هەروەها لەلایەن زۆر کەس بە بزووتنەوەیەکی سیاسی مۆدێرن دادەنرێت، کە دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل لە ساڵی 1948، ڕێکخراوەکە هەوڵەکانی لەسەر هاندانی کۆچی جووەکان بۆ ئیسرائیل و پێشکەشکردنی پشتیوانی سیاسی و لۆجستی بۆیان چڕکردەوە. 

 

 

 
Fly Erbil Advertisment