سەرۆک بارزانی و عوسمان بایدەمیر پرۆسەی ئاشتی تاوتوێ دەکەن
سەرۆک بارزانی لەگەڵ عوسمان بایدەمێر بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و هەنگاوەکانی پڕۆسەی چارەسەریی ئاشتی لە تورکیا ئاڵوگۆڕ کرد.
ڕۆژی یەکشەممە 2ی تشرینی دووەمی 2025 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە عوسمان بایدەمیر کەسایەتی و سیاسەتمەداری باکوور و ئەندامی پێشووی پارلەمانی تورکیا کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و هەنگاوەکانی پڕۆسەی چارەسەریی ئاشتی لە تورکیا ئاڵوگۆڕ کرا.
