فلیک بڕیاریداوە؛ چیدیکە لامین یامال ناتوانێت تاوەکو کۆتایی یارییەکان بەردەوام بێت
بەهۆی پێکانە نامۆیەکەی
لەمەودوا زیاتر لامین یامال لەسەر کورسی یەدەک دەبینین، هانزی فلیک بڕیاریداوە کەمتر یاریی بە هێرشبەرە ئیسپانییەکە بکات.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، دوای ئەوەی دکتۆر پێدرۆ لویس ریپۆل پزیشکی ئیسپانی لەبارەی پێکانەکەی لامین یامال هۆشداریی دایە بارسێلۆنا، هانزی فلیک بڕیاریداوە هێرشبەرە ئیسپانییەکە بنێرێتە سەر کورسی یەدەک، لە ترسی ئەوەی پێکان چارەنووسی ئەو یاریزانە وەکو ئانسو فاتی لەناو ببات.
فلیک لە دوایین چوار یاری سێ جار یامالی لە نیوەی دووەم هێناوەتە دەرەوە، راهێنەرەکەی بارسێلۆنا دەیەوێت زیاتر پشوو بە یاریزانە 18 ساڵانەکە بدات و تاوەکو پێکانەکەی تێدەپەڕێنێت، زیاتر پشووی پێ بدات، کە یامال لە بەشی پێشەوەی حەوزی لە ماسوڵکەکانی نێوان ران و سکی تووشی پێکانێکی نامۆ بووە، کە پێکانەکەی دەرەنجامی فشاری زۆری راهێنان و یارییەکانە.
رۆژنامە ئیسپانییەکە رایگەیاندووە، فلیک بڕیاریداوە پشوو بە لامین یامال بدات و تاوەکو دەگەڕێتەوە توانای جەستەیی خۆی زیاتر لەسەر کورسی یەدەک دایبنێت، بۆیە زۆربەی یارییەکان تەواو ناکات و لە نیوەی دووەم دەچێتە سەر کورسی یەدەک، چونکە بەگوێرەی راپۆرتە پزیشکییەکان ئەم جۆرە پێکانە کاریگەری لەسەر جوڵانەوە و شووتەکانی هێرشبەرە ئیسپانییەکە هەیە و ٪50 شووتەکانی کەمتر کردووەتەوە.
