ئەمشەو كلاسیكۆی ئەورووپا بەڕێوەیە
لویز ئێنریكی: بڕواناكەم یاریزانەكانم لە بایرن میونشن بترسێن
ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی چواره‌می قۆناخی خولی چامپیۆنزلیگ، پاریس سانجێرمان لە كاتژمێر 11:00ـی ئەمشەو به‌كاتی هه‌ولێر میوانداریی بایرن میونشن ده‌كات، هه‌ردوو یانه له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ خاڵه‌كانیان یه‌كسانن و پێش یارییه‌كه‌ش لویس ئینریكێی راهێنه‌ری پاریس رایگه‌یاند عوسمان دێمبێلی كێشه‌ی نییه و یاریی ده‌كات، گوتیشی: دڵنیام یاریزانه‌كانم له بایرن میونشن ناترسن.
پاریس سانجێرمانی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی چامپیۆنزلیگ له باخچه‌ی شازاده‌كان میوانداریی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی ده‌كات، هه‌ردوو یانه له‌م وه‌رزه ئاستیان جێگیره و سه‌رجه‌م سێ یاریی رابردوویان بردووه‌ته‌وه، به‌ڵام پاریس به جیاوازی ته‌نیا یه‌ك گۆڵ پێشه‌نگی هه‌مووانی گرتووه، له‌م یارییه پاریس به‌هۆی پێكان له تواناكانی دزێرێ دوێ و زابارنی بێبه‌ش ده‌بێت، به‌ڵام عوسمان دێمبێلی گه‌ڕاوه‌ته‌وه و بۆ یارییكردن ئاماده‌یه، له بایرن میونشینیش ته‌نیا ئالفۆنسۆ ده‌یڤز گه‌شتی پاریسی نه‌كردووە
پوختەی لێدوانەكانی ئێنریكی لەبارەی یارییەكەی بایرن:
ناتوانین مه‌ترسی بخه‌ینه سه‌ر هیچ یاریزانێك، به‌ڵام عوسمان دێمبێلی بۆ یارییكردن ئاماده‌یه، له ته‌واوی هه‌فته‌ی رابردوو به‌شداری راهێنانه‌كانی كرد و به‌شداری دوو یاریی رابردووشی كردووه، توانای جه‌سته‌یی زۆر باشه و له‌م یارییه‌ش به‌شداری ده‌كات، به‌ڵام هێشتا نازانین چه‌ند خوله‌ك ده‌توانێت یاریی بكات، چامپیۆنزلیگ له مانگی دوو ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام ئێستا ناچارین خاڵ كۆبكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌و كاته، به هێزێكی زۆریش رووبه‌رووی بایرن ده‌بینه‌وه و به ئامانجی سه‌ركه‌وتن ده‌چینه یاریگه و ده‌شزانین یارییه‌كی سه‌خت ده‌بێت، ده‌زانین رێگه‌ی پاریس سه‌خترین رێگه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌یه، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش ده‌بێت چێژ له یارییه‌كان ببینین و زۆرترین خاڵ كۆبكه‌ینه‌وه، متمانه‌یه‌كی زۆرم به یاریزانه‌كانم هه‌یه و دڵنیام هیچ ترسێكیان به‌رامبه‌ر بایرن نییه، پازده بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌ك بۆ بایرن زۆر نایابه، ئێمه‌ش پشت به هانده‌رانمان ده‌به‌ستین و هاوشێوه‌ی یارییه‌كه‌ی مۆندیالی یانه‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، ناتوانم ریزبه‌ندی باشترین یانه‌كانی ئه‌وروپا بكه‌م، بایرن زۆر به‌ھێزه به‌ڵام یانه‌ی به‌هێزی دیكه‌ش هه‌یه، ئه‌مه ده‌بێت له كۆتایی وه‌رز بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ین.
لێدوانەكانی كەمپانی راهێنەری بایرن لەبارەی یارییەكەی پاریس:
پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت متمانه‌م به تواناكانی خۆمان هه‌بێت و پاشان بۆ بردنه‌وه بچینه یاریگه، پاریس پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووه و له‌م وه‌رزه‌ش به‌ربژێری سه‌ره‌كی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێویسته بڕوامان به‌خۆمان هه‌بێت و هه‌لی سه‌ركه‌وتنمان له‌م یارییه هه‌یه، عوسمان دێمبێلی یاریزانێكی نایابه، به‌ڵام پاریس سانجێرمان تیپێكی به‌كۆمه‌ڵه و بڕوایان به یاریی تاك نییه و به‌كۆمه‌ڵ یاریی ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش نابێت چاومان ته‌نیا له یه‌ك یاریزان بێت، راسته له رووی تاكه‌وه به‌هێزن، به‌ڵام ده‌بێت ته‌نیا بیرمان لای یارییكردنی به‌كۆمه‌ڵ بێت، ئه‌وان له‌م یارییكردنه زۆر باشن و له‌گه‌ل یه‌كتری زۆر گونجاون، له راستیدا هه‌ردوو تیپ زۆر له یه‌كتره‌وه نزیكن، نه‌ك له رووی ئاست و پێكهاته به‌ڵكو له رووی به‌رده‌وامی، بۆیه ده‌ڵێم هه‌لمان بۆ سه‌ركه‌وتن هه‌یه، ناڵێم به سه‌ركه‌وتن له‌م یارییه ده‌گه‌ینه قۆناخی داهاتوو، به‌ڵام بردنه‌وه له‌م یارییه هه‌نگاوێكی زۆر گه‌وره‌یه بۆ قۆناخی داهاتوو، هیوادارم بتوانین ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه تێپه‌ڕێنین.
ئەم دوو یانەیە باوەڕیان بە یەكسانبوون نییە
له سی ساڵی رابردوو هه‌ردوو یانه 16 یارییان به‌رامبه‌ر یه‌كتری كردووه، هیچ یارییه‌ك به به‌رامبه‌ربوون كۆتایی نه‌هاتووه، بایرن میونشن نۆ بردنه‌وه و پاریسیش خاوه‌نی حه‌وت سه‌ركه‌وتنه، دواین یاریی نێوانیان له چاره‌كی كۆتایی مۆندیالی یانه‌كان بوو، پاریس به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وت، هه‌ردوو یانه له خولی نێوخۆیی باشترین هێڵی به‌رگریان هه‌یه، پاریس له یازده یاریی چوار گۆڵی لێكراوه، له به‌رامبه‌ردا بایرن میونشن له نۆ یاریی چوار گۆڵی لێ تۆمار كراوه.
