وەزارەتی خوێندنی باڵا: بەهۆی هەڵبژاردنەوە تاقیکردنەوەکان دوادەخرێن
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە سەرجەم زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگاکان کرد، بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕێکەوتی 11ـی تشرینی دووەمی 2025، هیچ تاقیکردنەوەیەک لە ڕۆژانی 9 تا 12ـی تشرینی دووەمی 2025، دانەنێن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئەگەر هەر زانکۆ یان کۆلێژ و پەیمانگەیەک تاقیکردنەوەی لە ڕۆژانی ئاماژەپێکراودا دانابێت، ئەوا پێویستە تاقیکردنەوەکان دوابخرێن بۆ ڕۆژانی دواتر."

